۱۴۰۲ تیر ۲۵, یکشنبه

لێکۆڵینەوەی دەرووناسی دەربارەی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان.وتاری نابەرپرسانەی سیاسەتمەدارانی کورد و دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردستان.

 




لێکۆڵینەوەی دەرووناسی  دەربارەی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان.

وتاری نابەرپرسانەی سیاسەتمەدارانی کورد  و دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردستان.


کویلەکان میشکیان نووستووە  کاتیک دەبن بە ئەندامی حیزبەکان دەبن بە کویلە و میشیکیان دچیت خەویی حەوتسالە 

کاتیک دەلێم بو کویلە گرنگ نییە چی بە سەری نیشتمان دەیت باوەر بکەن. دوای ئەویی لە سەر کویلەکان نووسیم کەسیکی نەخوشی کویلەی میشک شوردراو هەلسابو ئاکانتێکی بە ناوەی ئیمەوە لە سەر کەلاپ هاوس دروست کردبو هەولی دابو بە ناوەی ئیمەوە چتی ناشیاو بەنووسیت  

یان دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردستان  بەهۆی وتاری نابەرپرسانەی سیاسەتمەدارانی حزبە کوردستانییەکانەوە.

و لە یەکترازانی کومەلگای کورد بە هویی کویلەکانی حیزبەکانی کوردستان.


بەداخەوە حیزبەکانی کوردستان بەدوای ئازادی کوردستاندا نەگەڕان و نین  بەڵکو  گەنجانیان هانداوە  کە فیری کەسپرستی بن و یان بە  تاکگەرایی و هەولی  کۆیلەکردنی گەنجانیان داوە  ، یان بەهۆی ئایدۆلۆژیای هەڵەوە قەڵایەکی بەهێزیان لەبەردەم یەکتردا دروستکردووە و دوژمنانی کوردیان خوشحال کردوە.

ئیستا لە کەلاپ هاوسدا بەدی دەکریت کە کویلەکان چون هەول دەدن دیفاع لە سەرکردەکانیان بکەن و نیشتمان و خاکی کوردستان هیچ بوویان گرنگ نییە  چونکە کویلەن.

وەک دەرووناسێک حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان وەک دیمۆکرات و کومەلە بوو سەرداهاتویی رۆژەهلاتی کوردستان بە مترسی دەزانم.

و ئەویی حیزبەکانی باشوور بە سەر باشووری کوردستانیان هینا بگرە لە ئەوی خراپتر بە سەر خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان بەهینن.

چونکە دیمۆکرات و کومەلە شەری براکوژیان کرد هەزاران کەسیان لە یەکتری کوشت چی هیشتا حازەرنین داوایی لیبۆردەن لە خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان بکەن.  داوایی لیبۆردن نەکردن لە خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان  خۆی بوخۆیی دوپات کردنەویی ئەو کارەستانەییە کە لە میژوودا رۆیداوە.  .

ئیستا بەداخەوە بە هۆیی هەلەکانیانەوە خەریکە کارەساتی دیکە رو ئەدات ئەویش گوشاری دەولەتی ئیرانە بو دەرکردنیان لە هەریمی کوردستان و یان رەفتاری هاوشیوەیی موجاهیدینی خەلقیان لە گەلدا بکریت  ئەمە بەدورمەزانە.

باشتر واییە ژن ومندالەکانیان رادەستی یوئین بکەن و خۆیان روبکەنەو شاخەکانی کوردستان و دەست بە شەری پارتیزنی بکەنەوە. ئەمە تەنیا ریگاییە بوو مانەویان  ئەگەر دەست بە کار نەبن ئەوا لەر ناو دەچن

لە گەل ریزمدا سامویئل

......

لە ئیرەدا دەقەی نووسینەکانی کاک عەباس یەگانە دادەنین

ئاگادار کردنەوەیەکی جدی و چەند پێشنیارێ بۆ پارتە ڕۆژهەڵاتیەکان

وەک ئاگادارن ڕەوشی ناوچەکە و بە تایبەتی ئێران و بە تایبەتی تر ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ترۆپکی هەندێ گۆڕان کاری جدی و ڕیشەیی دایە .

لە ڕابردو دا بە دەیان لایڤ و نوسراو لە لایەن زۆر کەسی وەک من ئاگادار کرانەوە و بە داخەوە تەدبیری پێویست تان وەر نەگرت و ئەو بێ بایەخ بینینەی هۆشداریەکانی ئێمه مانان بوون بە هۆکاری خەسارێکی زۆر و تەنانەت هەندێ بوختان و تەشهیر بەوانەی کە دڵسۆزانە کەم و کورتیەکانیان پێ ڕا ئەگەیاندن ، بەڵام دیسان بە بۆنەی دڵسۆز بوونمان بۆ نەتەوەکەمان و کوڕ و کچی پێشمەرگە ناتوانین بێ هەڵوێست بین.

ڕژیم عەزمی جەزمە کە ڕێک هەمان کار کە بۆ موجاهدین لە عێراق کرا بۆ پارتە ڕۆژهەڵاتیەکانیش دوبارە بکاتەوە.

هەموو ئاماژەکانیش وای پیشان ئەدەن کە تا ئەم چرکە ساتە پڕۆسەکەی بە سەرکەوتویی و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو پێش بردوە .

هەر وەها ئاماژەکان وامان پێ ئەڵێن کە دەسەڵات دارانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەر هاوکاری ڕژیم نەبن بێ دەنگی هەڵ ئەبژێرن و بە هیچ جۆرێ ڕێگر نابن.

گەر بیرتان بێ لەو کاتەی دا ئیبراهیم ڕەییسی وەک سەرۆکی دەزگای دادی ئێران سەردانێکی بەغدادی کرد بەندەی موخلیس لە لایڤێک دا و بە پۆستێکی فەیسبوکیش وتم ئەم ڕەییسیه سەرۆک کۆماری داهاتوی ئێرانە و ئەم سەردان و ڕێک کەوتنە لە گەڵ بەرپرسە ئەمنیەکانی عێراق بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەوانەی لای ڕژیم تاوان بار ناوزەد ئەکرێن بەردی بنەمای لێدانی پارتە ڕۆژهەڵاتیەکانە.

بە داخەوە لەو کاتەدا کاڵ فامە حیزبیەکان پێم پێکەنین و ئەیان گوت حەسەن ڕۆحانی ساڵێک و چەند مانگیتر سەرۆک کۆماری ماوە و تۆ باسی سەرۆک کۆماری ڕەییسی ئەکەی .

بە هەر حاڵ ڕژیم پڕۆسەکە بە پێی بەرنامەیەکی ورد و داڕێژراو بەرەو پێش ئەبات و دیاری کردنی ئەخیر مانگی هاوین و هەڕەشەی هێرشەکانی لە یەکەم مانگی پاییز دا بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئەو کەسانەی لە کەمپەکان ئەژین گەر لە بومب بارانەکانیش گیان لە دەست نەدەن توشی ئاستەنگی و کێشەی قورس بە بۆنەی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانەوە ببن.

بە واتایەکی ڕونتر ئەم پارتانە تەنیا دو مانگ دەرفەتیان لە بەر دەستایە کە بە شێوازێکی جدی هەڵوێست وەر بگرن و بڕیارێکی دروست بدەن.

دانیشتن و چاوەڕێ کردن و بزانین چۆن ئەبێ ، تەنیا زەرەر و خەساری زیاتری لێ ئەکەوێتەوە ، بۆیە پێویستە پارتەکان ئەو چەند ڕێکارەی خوارەوە بگرنە پێش :

۱ ـ هەموومان ڕژیم ئەناسین و زمانی زۆری لێ دەرچێ لە هیچ زمانێکیتر تێ نەگەشتوە و تێ ناگا . هەر وەها باشترین بەرگری هێرش برنە ، کە وابوو پارتەکان ئەبێ لە حاڵەتی بەرگری و پاڕانەوە دەرچن و پێ بنێنە قۆناغی شۆڕشگێڕی و بگەڕێنەوە شاخ و پەرە بە خەباتی خۆیان بدەن.

۲ ـ گەر بە هەر هۆکارێ خواست یا توانای شۆڕشی چەک داریان نیه با ڕێگەی هەندەران بگرنە بەر و لە ڕێگەی حکومەتی هەرێم و عێراقەوە کە دڵنیام لە خوایان ئەوێ و هەموو جۆرە هاوکاریەکیشیان ئەکەن لە باشور دور کەونەوە.

۳ ـ گەر هیچ کام لەو دو بژاردەیە هەڵ نەبژێرن بۆ لێرە بە دوا بۆ هەموو ئەوانەیتر کە لە لایەن ڕژیمەوە تیرۆر ئەکرێن یا لە هێرشی ڕژیم دا گیان بەخت ئەکەن وەک ڕژیم تاوان بارن.

خورمیش بوونی نیە. بە کەسێکیان وت خورما ئەخۆی یا مێوژ ؟

دڵی نەهات دڵ هیچیان بکەنێ وتی خورمیش.

یا شۆڕشگێڕ بن و بەرپەرچی ڕژیم بدەنەوە و تۆڵەی شەهیدە تیرۆر کراوەکان بستێننەوە ، یا چیتر کوڕ و کچی کورد بە بێ هیچ دەسکەوتێ مەکەن بە قوربانی مەشروعیەت بۆ سکرتێر و کەسانی دیاری کراو کە هەمووان ئەزانین خەریکی تیجارەتی خۆیانن.

٤ ـ گەر کەمپەکان چۆڵ ئەکەن و ناتانەوێ لە باشوریش دەرچن هیچ نەبێ هەل و مەرجێ بڕەخسێنن کە ڕژیم بە ئاسانی نەتوانێ ڕۆڵەی ئەو خەڵکه خێر لە خۆ نەدیوە بەو ئاسانیە تیرۆر بکات.

با ئەو هەموو قارەمان و خۆ بە پێشمەرگە زانەی کە ڕەوانەی ئەوروپاتان کردن مانگانە سەد دۆلار تەرخان بکەن بۆ ئەوانەی لە باشور ئەمێننەوە بەڵکو ناچار نەبن بۆ پارویە نان هەموو کارێ بکەن و ڕژیمیش بە ئاسانی بتوانێ بیانخاتە داوی تیرۆریستەکانیەوە.

عەباس یەگانە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر