۱۴۰۲ خرداد ۲۲, دوشنبه

بابەتی ئەمڕۆی من دەربارەی فێربونە سەبارەت بەم بابەتەش دەمەوێت پرسیارێک لە هەموتان بکەم ئاماددەن ؟ کەی فێربون دەست پێدەکات؟

 

بابەتی ئەمڕۆی من دەربارەی فێربونە سەبارەت بەم بابەتەش دەمەوێت پرسیارێک لە هەموتان بکەم ئاماددەن ؟ کەی فێربون دەست پێدەکات؟ ئێستا.. ئێوە کە سەرنجی ئەم پرسیارە دەدەن لەوانەیە بیر لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی سەرەتایی بکەنەوە یاخود دایانگە کە یەکەمین جار منداڵ ئەچێتە هۆڵی خوێندنەوە لەگەڵ مامۆستایەکدا یاخود بیر لە قۆناخە سەرەتاییەکانی منداڵ دەکەنەوە ئەو کاتەی کە منداڵ فێری ڕۆشتن و قسەکردن دەبێت یاخود ئەو کاتەی فێردەبێت کەوچک بە دەستیەوە بگرێت لەوانەیە جوڵەی (٠ تا ٣) تان بیستبێت ئەو تەمەنەی کە بە گرتنگترین ماوەی فێربوون دادەنرێت بریتیە لە ساڵە سەرەتای ژیان لەبەر ئەوە وەڵامی ئێوە بۆ پرسیارەکەم بریتیە لە فێربون لە کاتی لەدایکبونەوە دەستپێ دەکات



بۆیە دەمەوێت ئەمڕۆ بیرۆکەیەکتان پێبڵێم کە بەلاتانەوە نامۆ دەبێت لەوانەشە باوەڕی پێنەکەن بەڵام ئەوەی دەیڵێم بەڵگەی گەورە دەیسەلمێنێت هەر وەک زانستی دەرونزانی و زیندەوەرزانی گرنگترین ئە شتانەش کە فێری بووین بریتین لە شتانەی کە پێش لەدایک بوون فێریان بووین مەبەستم لەو کاتەیە کە هێشتا لە منداڵ دانی دایکماندا بووین ئێستا من ڕۆژنامە نوسێکی زانستیم بابەتی ڕۆژنامە و کتێبیش دەنوسم هەروەها دایکیشم هەمان کار دەکات ئەم دوو ڕۆڵە بە یەکجار هاتنە ژیانمەوە لەو کتێبەی کە نوسیومە لە ژێر ناونیشانی : بنچینەکان بنچینەکان، بریتیە لە ڕاپۆرتێک لەسەر بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی تازە کە ناوی بنچینەکانی کۆرپەلەیە بنچینەکانی کۆرپەلە بابەتێکی زانستیە کە تەنها ٢٠ ساڵە دەرکەوتوە کە پشتی بە بیردۆزێک بەستووە کە دەڵێت تەندروستیمان و چاکی گوزەرانی ژیانمان بە توندی لەژێر کاریگەری ئەو نۆ مانگەدایە کە لە منداڵدانی دایکماندا بەسەری دەبەین بە بۆچونی من، ئەم بییردۆزە زۆر لەوە بە نرخ ترە کە بە سوودبەخشێکی فیکری ناوی ببرێت منیش حامیلە بووم لەو کاتەی کە سەرقاڵی توێژینەوەکە بووم بۆ کتێبەکەم یەکێک لە جوانترین بیڕۆکە کە لەم کارەدا بۆم دەرکەوت ئەوەیە کە ئێمە لەم دونیایەدا هەمومان شت فێر دەبین تەنانەت پێش ئەوەی بێینە أیانیشەوە
کاتێک کە بۆ یەکەم جار منداڵەکانمان دەگرینە باوەش وا دەزانین کە ئەوان پەڕەیەکی سپین کە هێشتا ژیان کاری تێ نەکردوون بەڵام لە ڕاستیدا ، ئەوان لە لایەن ئێمەوە دروست بوون هەروەها لەلایەن ئەم دنیایەوە کە تیایدا دەژین ئەمڕۆ دەمەوێت هەندێک لە شتە گرنگەکانتان پێبڵێم کە زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا دەربارەی (کۆرپەلە چی فێردەبێت) بۆیان دەرکەوتوە کاتێک کە هێشتا لە سکی دایکیاندان
لە پێش هەموو شتێکەوە فێری ناسینەوەی دەنگی دایکیان دەبن لەبەر ئەوەی دەنگەکانی دەرەوەی سکی دایک لە ڕێگەی وێڵاشی سکی دایکەوە دەگات بە منداڵەکە هەروەها لە ڕێگەی شلەی ئەمینۆتیک-ەوە کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە ئەو دەنگەی کە کۆرپەلە دەیبیستێت لە مانگی چوارەمی دوگیانیدا دەنگێکی کپ و لاوازە یەکێک لە توێژەرەوەکان دەڵێت ئەو دەنگەی کە منداڵ دەیبیستێت لە دەنگی مامۆستاکەی چارلی براون دەچێت لە ئەفلام کارتۆنی '' پینەتس'' دا بەڵام دەنگی ئافرەتە دوو گیانەکە خۆی بە لەرینەوە لە ڕێگەی لەشیەوە زۆر بە ئاسانی دەگات بە کۆرپەلەکە لەبەر ئەوەی کۆرپەلەکە هەموو کات لەگەڵیدایە هەروەها دەنگی دایکی زۆر دەبیستێت هەر لەگەڵ لەدایک بوونیدا، دەنگی دایکی دەناسێتەوە هەروەها ئارەزو بە بیستنی دەنگی دایکی دەکات زیاتر لە هەموو دەنگێکیتر
چۆن دەتوانین ئەوە بزانین؟ منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانای زۆربەی شتەکانیان نیە جگە لە شتێک کە زۆر ئارەزوی پێدەکەن : مژین توێژەرەوەکان لەم ڕاستیە سوودمەند بوون پاشان هەستان بە دروست کردنی مەمەی لاستیکی کەواتە، ئەگەر منداڵێک مەمکێکی لاستیکی بمژێت گوێی لە تۆمارکراوێکی دەنگی دایکی دەبێت بە هۆی دوو بیسەرەکەوە ئەگەر ئەوەی کەیانی مژی ئەوا گوێی لە دەنگی ئافرەتێکی بێگانە دەبێت منداڵان زۆر بە خێرای ئارەزووکانیان دەردەکەوێت بە هەڵبژاردنی یەکەمین دانە لەمەشەوە زاناکان گەیشتنە ڕاستیەک منداڵان بە هێواشی سنگی دایکیان دەمژن کاتێک کە شتێک سەرەنجیان ڕادەکێشێت هەروەها مژینەکانیان خێراتر دەکەن کاتێک کە بێزارن ئەمە ئەو هۆیە بوو کە توێژەرەوەکان لە ڕێیەوە بۆیان دەرکەوت پاش ئەوەی ئافرەتە دوو گیانەکان بە دەنگێکی بەرزو چەند جار دوبارەکردنەوە هەستان بە خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی دکتۆر سیسوو: پشیلەکە لە ناو کڵاوەکەدا منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانایان هەبوو ئەو بەشە بناسنەوە کاتێک لە دەرەوەی سکی دایک بیستیان ئەوەی بە لای منەوە خۆش بوو لەم ئەزموونانەدا ئەوەیە کە ئەو منداڵانەی کا دایکیان سەیری '' ئۆپرا ''یان کردوە لە کاتی دووگیانیاندا لە توانایاندا بوە میوزکی بەرنامەکە بناسنەوە کە لە پاش لە دایک بونیان بیستویانە کەواتە کۆرپەلەش توانای فێربونی ئەو زمانە دیاریکراوەیان هەیە کە لە دنیای دەرەوەی سکی دایکیاندا قسەی پێدەکرێت
تۆژینەوەیەک ساڵی پار دەری خستوە کە لەو ساتە وەختەی کە منداڵ تیایدا لە دایک دەبێت گریانەکەشی بە هەمان شێوازی زمانی نەتەوەی دایکی دەبێت گریانی منداڵانی فەرەنسا لەسەر ئاوازێکی بەرزە گریانی منداڵانی ئەڵمانیا لەسەر ئاوازێکی نزمە بە پێی ئاوازی زمانی ئەو شوێنەی تیایدا دەژین ئێستا بۆچی ئەو فێربونە بۆ کۆرپەلە بەسودە؟ لەوانەیە بۆ مانەوەی منداڵەکە بەسود بێت هەر لە سەرەتای لە دایک بونیدا دەنگی ئەو کەسە زۆرتر کاریگەر دەبێت لەسەر منداڵەکە کە زیاتر گرنگی پێدەدات ئەو کەسەش دایکە تەنانەت هاوارکردن و گریانی منداڵیش وەک زمانی دایکی وایە کە لەوانەیە خۆشەویستی منداڵ و دایک زیاد بکات لەوانەیە هەنگاوە سەرەکیەکان فێری منداڵ بکات لە کارێکی گرنگدا بۆ فێربون و تێگەیشتنی قسەکردن ئەوەش زمانی دایکە
بەڵام تەنها دەنگ نیە کە کۆرپەلە فێردەبێت لە سکی دایکیدا بەڵکو بۆنکردن و تام کردنیش فێر دەبێت لە مانگی حەوتەمی دوگیانیدا خانەکانی تامکردنی کۆرپەلە بە تەواوەتی گەشەی کردوە هەروەها خانەکانی بۆنکردنیش دەست بە کارکردن دەکەن تام و چێژی ئەو خواردنانەی ئافرەتی دوو گیان دەیخوات دەگات بە شلەی ئەمینۆسی کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە کە بە بەردەوامی تام دەکرێت لە لایەن کۆرپەلەوە منداڵان تامی ئەو شتانەیان بیردێتەوە لەو کاتەی لە دایک دەبن لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکان داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیان کرد کە شەربەت بخۆنەوە لە سێ قۆناغی کۆتای دوو گیانیدا هەروەها داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیانی تر کرد کە تەنها ئاو بخۆنەوە دوای شەش مانگ شەربەتی گێزەریان دا بە منداڵەکان سەرنجی دەموچاوی منداڵەکانیاندا کاتێک شەربەتەکە دەخۆنەوە ئەوانەی کە دایکیان شەربەت گێزەریان خواردبۆوە لە کاتی دووگیانیدا بڕێکی زیاتر شەربەتەکەیان خواردەوە هەروەها پێیانەوە دیار بوو کە زیاتر بە لایانەوە خۆشە
هەروەها لە فەرەنساش لەم جۆرە تاقیکردنەوەیە کرا لە : دیژۆن فرینس لە تاقیکردنەوەکە بۆیان دەرکەوت کە ئەو دایکانەی کە خواردن و خواردنەوە دەخۆن بە تامی لیجۆریسی لە کاتی دوو گیانیاندا ئەو تامەیان بەلاوە خۆش بوە لە یەکەم ڕۆژی ژیانیاندا هەروەها دواتریش کە تامیان کردوە لە چوارەم ڕۆژی ژیانیاندا ئەو منداڵانەی کە دایکیان ئەو خواردنەیان نەخواردوە لە کاتی دووگیانیاندا وا دەردەکەوت کە بڵێن قێزەونە ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە کۆرپەلەکان لە ڕێگەی دایکیانەوە فێری خواردنی چاک و بەسود دەبن بەم شێوازە کۆرپەلەکان فێری کەلتوری کۆمەڵگای خۆیان دەکرێن وە یەکێک لە کلتورە گرنگەکان خواردنە فێری ئەو بەهارات و تامانە دەکرێن کە لە کۆمەڵگاکەیاندا هەبووە تەنانەت پێش ئەوەی بێنە دونیاوە
لەمەوە دەردەکەوێت، کە کۆرپەلە توانای زۆر شتی گرنگی هەیە بەڵام پێش ئەمە دەمەوێت شتێک باس بکەم کە جێگەی سەرنج بێت لاتان بابەتی فێربونی کۆرپەلە هەلی ئەوەتان پێدەبەخشێت کە وا لە کۆرپەلەکان بکەن کە فێری گوێگرتنی لە مۆزارتیان بکەن بە دانانی سەماعە لەسەر سکی دایکەکە لە ڕاستیدا فێرکردن بە درێژای ٩ مانگە گۆڕانکاری ڕوودەدات وەک ... دروست بون و گەشە کردن کە لە منداڵدانی دایکدا ڕوو دەدات شتی گرنگ و ئاڵۆز ڕودەدات لە لە منداڵداندا هەر شتێک دایکەکە دوچاری دەبێت لە ژیاندا ئەو هەوایەی هەڵی دەمژێت ئەو خواردن و خواردناوانەی دەیخوات ئەو مادە کیمیاییانەی دوچاری دەبێت تەنانەت ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات لەگەڵ کۆرپەلەکەدا دابەشی دەکات ئەمانە دەبنە کۆمەڵێک کاردانەوەی تێکهەڵچوو لەسەر کۆرپەلەکە وەک هەر تاکێکی تر هەر وەک چۆن کاردانەوەی هەیە بۆ سەر دایکەکە خۆشی ئەو کاردانەوەیانە لە لەشی کۆرپەلەدا کۆدەبنەوە و دەبن لە بەشێک لە گۆشت و خوێنی زۆر شتی تریش جگە لەوانەی باسکران دەگەن بە کۆرپەلەکە لەڕێگەی دایکەوە وەک زانیاری یان وەک ئەوەی کە من ناوم ناوە: دیاری بایۆلۆجی کە لە دنیایی دەرەوەی ڕەحمی دایکەوە پێان دەگات
کەواتە، ئەو شتانەی لە سکی دایکدا فێری دەبن میوزیکە سحریەکانی مۆزارت نیە بەڵکو وەڵامی چەندین پرسیارە کە چۆن بە زیندوویی بمێنێتەوە ئایا لە هاتنیان بۆ ناو دنیا خۆشگوزەران دەبن؟ یان پارێزراو دەبن؟ ئایا ئەوان سەلامەت و پارێزراو دەبن یاخود لە ژیانێکی پڕ لە مەترسیدا دەبن؟ ئایا تەمەن درێژ و لە خۆشیا دەبن یاخود ژیانێکی کورت و نا ئارام؟ ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات و ئەو خواردنانەی دەیخوایت بەڵگەن لەسەر گوزەرانی ئەو دنیایەی کە تیایدان وەک بەرزکردنەوەی پەنجەیەک لە کاتی بادا ئە گۆڕانکاریانەی کە لە مێشک و ئەندامەکانی کۆرپەلەدا ڕودەدات بەشێکە لەوەی کە مرۆڤەکە پێک دەهێنێت ئەم شێوە گونجاندنەمان هەروەها توانای گەشەکردنمان لە ژینگە جۆراو جۆرەکاندا لە لادێ بێت یان شار لە شاخ بێت یاخود بیابان
لە کۆتایدا دەمەوێت دوو چیرۆکتان بۆ باس بکەم دەربارەی ئەوەی کە دایکان چۆن منداڵەکانیان فێر دەکەن لە جیهاندا تەنانەت پێش لە دایک بونیشیان لە پایزی ساڵی ١٩٤٤دا لە یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگی جیهانی دوەمدا هێزەکانی ئەڵمانیا گوشاریان خستە سەر ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا بە شێوەیەک کە هەموو شێوە خۆراکێکیان لێ قەدەغە کردن سەرەتای گوشاری نازی ئەو پایزەبوو کە سەخترین زستانی بەدوادا هات تەنانەت ئاوی جۆگەکانیش بەستبوی وایلێهاتبوو کە خۆراک زۆر دەگمەن بوبوو هۆڵەندیەکان لە ڕۆژێکدا تەنها بە ٥٠٠ کالۆری دەژیان واتە چارەکێکی ئەو بەشە خۆراکەی کە لە پێش جەنگەکەدا دەیان خوارد ئەم گوشارخستنە سەرە هەفتەیەک بۆ چەند مانگێکی خایاند هەندێکیان ڕەگی گوڵی ''تیوپڵی'' یان دەخوارد لە سەراتای مانگی ئایاردا هەموو خۆراکە پاشەکەوت کراوەکان بەرە و نەمان و تەواو بون چوون برسێتی بڵاو بۆوە لە ٥ ی ئایاری ١٩٤٥ دا گوشارەکە کۆتای پێهات کاتێک هۆڵەندا ئازاد کرا لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە
ناوی ئەو زستانەیان نا : زستانی برسێتی کە بوو بە هۆی مردنی ١٠،٠٠ کەس هەروەها نەخۆش خستنی هەزاران کەسی تریش بەڵام کاری کردە سەر هەزاران کەسی کەش کە بریتیبون لە ٤٠.٠٠٠ کۆرپەلە ئەوانەی کە لە '' زستانی برسێتی''دا لە سکی دایکیاندا بوون کەمی خۆراک بۆ ئەو منداڵانە کاری ڕاستەو خۆی کردۆتە سەریان وەکو لەبار چونیان کەمو کوڕی هەناسەدان و کەم کێشی هەروەها مردنیان بە ساوای تا ماوەیەکی زۆریش نەخۆشی جۆراو جۆریان تیادا دەردەکەوت دەیان ساڵ دوای: زستانی برسێتی توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو کەسانەی لە کاتی ئابڵوقەکەدا لە دایک بوون توشتی نەخۆشی کۆرسترۆڵ و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ بوون لە کەسانی ئاسایی زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەزمونی ئابڵوقەی : زستانی برسێتی وا دیار بوو کە شێوەک جەستەیان گۆڕیبێت بە جۆرەها شێوە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە کەمی ڕێژەی کۆلستڕۆڵ هەروەها هەستیاری لە گلوکۆز تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
بۆچی کەمی خۆراک لە کاتی دوو گیانیدا دواتر دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنیان یەکێک لە ڕونکردنەوەکان ئەوەیە کە: کۆرپەلە لە خراپترین دۆخیشدا باشترین بەشە خۆراکی بۆ دەچێت کاتێک خۆراکیش کەم بێت باشترین بەشە خۆراکەکان دەچێت بۆ گرنگترین بەشی جەستە کە مێشکە بەمەش ئەندامەکانی تر بێ بەش دەبن وەک دڵ و جگەر ئەمە دەبێتە هۆی مانەوەی کۆرپەلەکە لە ژیاندا بەڵام ئەنجامی ئەم کارە، لە دواتردا دەردەکەوێت ئەو ئەندامانەی کە بە پێی پێویست خۆراکیان پێنەگەیشتوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زیاترە
بەڵام ئەمە هەموو شتێک نیە لەوە ئەچێت کۆرپەلە چەند زانیارییەک وەربگرێت لە ژیانی ناو منداڵدانەوە بەپێی ئەو زانیاریانەش خۆی بونیاد دەنێت ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەو ژیانەی کە ڕوو بە ڕووی دەبنەوە لە دیوە دەرەوەی مناڵدان منداڵان دەست دەکەن بە ئامادەکردنی میتابۆلیسم و پرۆسە فیسۆلۆجیەکانی تر بۆ ژینگەی دونیای دەرەوەی منداڵدان هەروەها بنچینەی پێشبینیەکانی کۆرپەلە بریتی یە لە ئەو خواردنەی دایکەکە دەیخوات هەروەها لەو ژەمانەی دایک دەیخوات لە کاتی دوو گیانیدا ئەمە چۆرە چیرۆکێک دروست دەکات چیرۆکێک لەبارەی فراوانی یاخود لەبارەی ڕاستی-یە بێزارکەرەکانی بێبەشبوونەوە ئەم چیرۆکە باس لەو زانیاریانە دەکات کە کۆرپەلە بەکاری دەهێنن بۆ ڕێکخستنی سیستەمی لەشی بە پێی ئەو خۆراکانەی پێی دەگات بۆ ناو منداڵدان بەمەش توانای مانەوەی دەبێت لە ژیاندا هەروەها بەرگەی کەمی خۆراک بگرێت لە ژیاندا منداڵێک کە قەبارەی بچوکتر بێت و کەمتر پێویستی بە ووزە هەبێت لە ڕاستیدا، هەلێکی باشتری دەبێت کە بگاتە تەمانی لاوێتی
کێشەکە لەوەدایە ئەگەر ئافرەتەکە لە کاتی دوو گیانیدا کەم خۆراکی بکات ئەوا کۆرپەلەکە پێشبینی ژیانێکی کەم خۆراکی دەکات بەڵام لە کاتی لە دایک بونی، دێتە ناو دنیایەکی پڕ بەرو بوم و خۆش گوزەرانی ئەمە بەسەر منداڵەکانی ''زستانی برسێتی''دا ڕویدا بوە هۆی زیاد بونی کۆڕستڕۆڵی خوێن هەروەها نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ لە ئەنجامی ئەمە بوو ئە جەستانەی کە بە شێوەیەک دروست بو بوو کە بە خۆراکێکی کەم و کەم کالۆری گەشە بکەن دواتر خۆیان لە ژیانێکی پڕ لە خۆراک و کالۆریدا بینی-یەوە هەر وەک کەسانی دوای برسێتی-یەکەی ڕۆژئاوا ئەو جیهانەی کە لەکاتی کۆرپەلەیی دا لێوەی فێر بوون وەک ئەم جیهانە نی یە کە تیایدا لەدایک بوون
چیرۆکێکیتر:- کاتژمێر ٨ و ٤٦ خولەکی بەیانی، لە ١١ ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١دا دەیان هەزاران خەڵک لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون لە نیو ێۆرک ڕێبوارەکانیش بە لێشاو دەچوونە ناو شەمەندەفەرەکانەوە شاگردەکان مێزەکانیان ئامادە دەکرد بۆ نانی نەیانی جام بازەکان ئیشیان لەسەر تەلەفونەکانیان دەکرد لە جادەی وۆڵ کە لە نێوانیاندا ١،٧٠٠ ئافرەتی دوو گیانی تیادابوو کاتێک فڕۆکەکان خۆیان کێشا بە بیناکاندا زۆرێک لە ئافرەتە دووگیانەکان ڕوبەڕوی ترسێکی زۆر بونەوە ئەو ئافرەتانەی لە ڕوداوەکە ڕزگار بوون لە ناو ئەو شیوەن و فەوزایەدا هەروەها تەپ و تۆزی ڕوخانی بیناکان وە مادە کیمیاییەکان و خۆڵ و خاشاک دەڕژا بە سەریاندا ترسان لەوەی ژیانیان لە دەست بدەن
ساڵێک دوای ١١ی سێپتەمبەر توێژینەوە کرا لەسەر ئەو ئافرەتانەی کە دوو گیان بون لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون لە کاتی هێرشەکەدا منداڵە ساواکانی ئەو ئافرەتانەی کە دووچاری دژواری بوون ، یاخوو نیشانکانی دوای دژواری بینینیان تیادا دەرکەوت لە دوای ڕوداوەکە توێژەرەوەکان نیشانەیەکی بایۆلۆجی توشبون بە شۆکیان( PTSD) لە سەریاندا دۆزیەوە کە زۆر بە ڕونی بەسەر ئەو منداڵانانەدا دیار بوو ، ئەوانەی کاتی ڕوداوەکە لە سکی دایکیاندا بوون لە سێ قۆناخی کۆتای دووگیانیدا کەواتە ئەو ئافرەتانەی لە کاتی ڕوداوەکەدا توشی شۆک بون ئەو حاڵەتەیان گواستۆتەوە بۆ منداڵەکانیان کە لە سکیاندا بوون
بیر لەوە بکەنەوە تووشبوون بە شۆک (ڕوو بە ڕوو بوونەوەی دژواری) ڕوو دەدات کاتێک کە ماوەی شۆک زیاد لە پێویست دەخایەنێت کاتێک ئەو شۆک بونە وا لە دەماری دایک دەکات زیاد لە سنوری خۆی ئازاری بدات بەڵام شێوازێکی تر هەیە بۆ بیرکردنەوە لە تووشبوون بە شۆک ئەوەی کە ئێمە وەک زانستی نەخۆشی یەکان لێی دەڕوانین لەوانەیە سازدانی شتێکی بە سوود بێت لە هەندێ کاتدا بەتایبەتی لە ژینگەیەکی مەترسیداردا تووشبوون بە شۆک هەندێک خاسیەتی ناوازەشی هەیە: دەبێتە هۆی زیادەڕەوی لە سەرنجدانی دەوروبەر کاردانەوەی بەپەلە لەکاتی مەترسیدا لەوانەیە ببێتە هۆی پاراستنی ژیانی کەسێک بیرۆکەی فێرکردن بە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری بۆ کۆرپەلە هیشتا شتێکی مەترسیدارە بەڵام بە لای منەوە زۆر کاریگەرە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنانەت پێش لە دایک بونیش دایکان هەڵدەستن بە ئاگادارکردنەوەی منداڵەکانیان کە لە دەرەوە جیهانێکی دڕندە هەیە پێیان دەڵێن : ئاگات لە خۆتبێت

با زیاتر بۆتان ڕوون بکەمەوە مەبەستی ئێمە ئەوە نیە هەرچی مەترسیەک توشی منداڵ دەبێت بیخەینە ئەستۆی دایک لەبەر ئەوەی چی ڕوویداوە لە کاتی دوو گیانیدا بەڵام ئامانجمان ئەوەیە کە باشترین تەندروستی و خۆ شگوزەرانی بۆ نەوەی داهاتوو دابین بکەین دەبێت ئاگاداربین و وورد بینەوە لەو شتانەی کە کۆرپەلە فێری دەبێت لە ماوەی ئەو نۆ مانگەی لە سکی دایکیدایە فێربوون یەکێکە لە گرنگترین چالاکیەکانی ژیان کە لە کاتێکی زۆر زووتر دەستپێ دەکات لەوەی کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد
tt

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر