ئێمە وەک کەسانی پێگەشتوو، دەکرێت گەشە بە خانەی دەماری نوێ بەین؟ هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر ئەو پرسیارە، لەبەر ئەوەی بوارێکی زۆر نوێی توێژینەوەیە. بۆ نموونە، جارێکیان قسەم لەگەڵ هاویشەیەکم دەکرد، ڕۆبێرت، کە پزیشکی شێرپەنجەیە، و پێی دەوتم، "ساندرین، شتێکی سەیرە. هەندێک لە نەخۆشەکانم کە پێیان وتراوە چاکبوونەتەوە لە شێرپەنجە هێشتا نیشانەکانی خەمۆکییان تێدا دەردەکەوێت." منیش وەڵامم دایەوە، "بە بۆچوونی من ئەوە ڕێی تێدەچێت. دەرمانەکەی دەیدەیت بە نەخۆشەکانت بۆ وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان ڕێگری دەگرێت لە درووستبوونی خانە دەمارییە نوێکانی مێشکیش." ئینجا ڕۆبێرت سەیری کردم وەک ئەوەی شێت بم و وتی، "بەڵام ساندرین، ئەم نەخۆشانە گەورەن -- گەورەکان خانەی دەماری نوێیان تیا درووست نابێت." جێی سەرسوڕمانی بوو کە وتم، "ڕاستییەکەی ئەوە ڕوودەدات." ئەمەش دیاردەیەکی نوێیە پێیدەڵێین درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ.
Vicor Corporation (NASDAQ:VICR) Q1 2024 Earnings Call Transcript
-
Vicor Corporation (NASDAQ:VICR) Q1 2024 Earnings Call Transcript April 23,
2024 Vicor Corporation isn’t one of the 30 most popular stocks among hedge
funds...
۴۱ دقیقه قبل