۱۳۹۸ مرداد ۹, چهارشنبه

ئێمە وەک کەسانی پێگەشتوو، دەکرێت گەشە بە خانەی دەماری نوێ بەین؟




--.öäö,
ئێمە وەک کەسانی پێگەشتوو، دەکرێت گەشە بە خانەی دەماری نوێ بەین؟ هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر ئەو پرسیارە، لەبەر ئەوەی بوارێکی زۆر نوێی توێژینەوەیە. بۆ نموونە، جارێکیان قسەم لەگەڵ هاویشەیەکم دەکرد، ڕۆبێرت، کە پزیشکی شێرپەنجەیە، و پێی دەوتم، "ساندرین، شتێکی سەیرە. هەندێک لە نەخۆشەکانم کە پێیان وتراوە چاکبوونەتەوە لە شێرپەنجە هێشتا نیشانەکانی خەمۆکییان تێدا دەردەکەوێت." منیش وەڵامم دایەوە، "بە بۆچوونی من ئەوە ڕێی تێدەچێت. دەرمانەکەی دەیدەیت بە نەخۆشەکانت بۆ وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان ڕێگری دەگرێت لە درووستبوونی خانە دەمارییە نوێکانی مێشکیش." ئینجا ڕۆبێرت سەیری کردم وەک ئەوەی شێت بم و وتی، "بەڵام ساندرین، ئەم نەخۆشانە گەورەن -- گەورەکان خانەی دەماری نوێیان تیا درووست نابێت." جێی سەرسوڕمانی بوو کە وتم، "ڕاستییەکەی ئەوە ڕوودەدات." ئەمەش دیاردەیەکی نوێیە پێیدەڵێین درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. 

ڕۆبێرت پسپۆڕی زانستی دەماری نییە، و ئەوکاتەی چووەتە کۆلێژی پزیشکی ئەوە فێرنەکراوە کە ئێستا دەیزانین -- کە مێشکی گەورەکانیش خانەی دەماری نوێ درووست دەکەن. بۆیە ڕۆبێرت، چونکە پزیشکێکی باشە، ویستی بێت بۆ تاقیگەکەم بۆ ئەوەی کەمێک باشتر لە تەوەرەکە تێبگات. منیش بە گەشتێک بردم بۆناو یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەشەکانی مێشک کاتێک یەتە سەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ -- ئەو بەشەش هایپۆکامپەسە. ئەو بەشە ڕەساسیەیە کە لە ناوەڕاستی مێشکدایە. ئەوەشی کە ماوەیەکی زۆرە دەیزانین ئەوەیە، کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ فێربوون، بیرەوەری، مەزاج، و هەست. بەڵام، ئەوەشی بەم دواییە زانیمان ئەوەیە کە یەکێکە لە تایبەتترین بەشەکانی مێشکی گەورەکان کە تیایدا دەمارەخانە نوێکان درووست دەبن. ئەگەر بتوانین هایپۆکامپەسەکە ببڕین، و نزیک بینەوە، ئەو شینەی کە دەیبینن دەمارەخانەیەکی تازەیە لە مێشکی مشکێکی گەورەدا. کەواتە کاتێک یەتە سەر مێشکی مرۆڤ -- هاوپیشەکەم جۆناس فرایسن لە پەیمانگای کارۆلینسکا، مەزندەی کردووە کە ڕۆژانە ٧٠٠ دەمارەخانەی نوێ درووست دەبن لە هایپۆکامپەسدا. لەوانەیە وابزانن ئەمە زۆری وا نییە، بەراورد بە بلیۆنان دەمارەخانەکانی هەمانە. بەڵام تا ئەوکاتەی ئەبین بە ٥٠ ساڵ، هەموو ئەو دەمارەخانانەمان گۆڕیوە کە پێوەی لەدایک بووین لەو بەشەدا بە دەمارەخانەی نوێ. 
ئەوەشی سەرنجڕاکێشتر بوو بۆ ڕۆبێرتی هاوپیشەم توێژینەوەکەمان بوو کە کردبوومان لەسەر خەمۆکی و درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. کەواتە لە مۆدێلێکی خەمۆکی ئاژەڵدا، بینیمان کە ڕێژەیەکی زۆر کەمتری درووستبوونی دەمارەخانەی نوێمان هەیە. و ئەگەر دژەخەمۆکییەکان بەین، ئەوا بەرهەمهێنانی ئەم دەمارەخانە تازانە زیاتر دەکەین، و نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکەینەوە، بەستنەوەیەکی ڕوون درووست دەکەین لە نێوان دروستبوونی دەمارەخانە و خەمۆکیدا. بەڵام لەوە زیاتر، ئەگەر ڕێگری لە درووستبوونی دەمارەخانەکان بگریت، ئەوا ڕێگری لە توانای دژەخەمۆکییەکەش دەگریت. بۆیە لەوکاتەیا، ڕۆبێرت تێگەشت ئەگەری زۆرە نەخۆشەکانی کە بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن تەنانەت دوای چاکبوونەوەشیان لە شێرپەنجە، بەهۆی ئەوەوەیە کە دەرمانی شێرپەنجەکە ڕێگریکردووە لە درووستبوونی دەمارەخانەکان. کاتیشی دەوێت بۆ درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ هەتا ئەگاتەوە ئاستی کارکردنی ئاسایی. 
کەواتە بەشێوەیەکی کارا کاردەکاتە سەر دروستکردنی خانەی نوێ بەڵام ئەوە هەمووی نییە ئەوەشی دەیخۆیت کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەسدا. لێرەیا نموونەیەکی خواردنمان هەیە -- لەو پێکهاتە خۆراکییانەی نیشاندراوە کاریگەرییان هەبێت. منیش چەند دانەیەکتان بۆ دیاری دەکەم: کەمکردنەوەی ڕێژەی خواردن بە لەسەدا ٢٠ بۆ ٣٠ دروستبوونی دەمارەخانە زیاد دەکات خواردن گرتنەوەی ناوبەناو -- دانانی مەودایەک لە نێوان ژەمەکاندا -- درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. خواردنی مادە فلاڤۆنۆیدەکان، کە لە ناو چکلێتە تۆخەکان یان توتڕکەکاندا هەیە، درووستبوونی زیاد دەکات. ترشی چەوری ئۆمیگا سێ، کە لە ماسی چەوردا هەیە، وەک سەلەمۆن، بەرهەمهێنانی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات. بەپێچەوانەوە، ژەمێکی پڕ لە چەوری تێرکراو کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لەسەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ. ئیسانۆڵ -- خواردنەوەی مەی -- درووستبونی دەمارەخانە کەمدەکاتەوە. بەڵام، هەمووشتێک لەدەست نەچووە، ڕێسڤێراترۆڵ، کە لە ناو شەرابی سوردا هەیە، نیشاندراوە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی ئەم دەمارەخانە نوێیانە. کەواتە جاری داهاتوو کە چویت بۆ خوانێک، لەوانەیە بتەوێت پەنا بۆ ئەم خواردنەوەیە بەریت کە بێلایەنە بۆ دەمارەخانەکان. 
هەموو ئەم داتایانە، کە پێویستیکردووە لەسەر ئاستێکی خانەیی سەیر بکەین، لەسەر ئاژەڵەکان تاقیکراوەتەوە. بەڵام ئەم خواردنە دراوە بە بەشداربووە مرۆڤەکانیش، و ئەوەی توانیمان بیبینین ئەوە بوو کە خواردن کاردەکاتە سەر بیرەوەری و مەزاجیش بە هەمان ئەو ئاراستەیەی کاردەکاتە سەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ، بۆ نموونە: کەمکردنەوەی کالۆری توانای بیرەوەری باشتر دەکات، لەکاتێکدا خواردنەکانی چەورییان زۆرە نیشانەکانی خەمۆکی خراپتر دەکەن -- جیاواز لە ترشی ئۆمیگا سێ، کە درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ زیاد دەکات، و هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی. کەواتە وا بیردەکەینەوە کاریگەری خواردن لەسەر تەندروستی دەروونی، بیرەوەری و مەزاج لەڕێگەی کاریگەییەوە دەبێت لەسەر درووستبوونی دەمارەخانەی نوێ لە هایپۆکامپەس. تەنیا ئەوەش نا کە دەیخۆیت، بەڵکو پێکهاتنی خۆراکەکەش، و لە چ کاتێکدا دەیخۆیت، و چەندێکی لێدەخۆیت. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر