۱۴۰۰ مرداد ۱۴, پنجشنبه

ئەفسانەکان و ھەڵە تێگەشتنەکان سەبارەت بە پەرەسەندن. با باسی پەرەسەندن بکەین.










بەڵام ئەگەر تۆ یەک لەوە کەسانە نەبیت و پێتوایە تێگەیشتنێکی باشت هەیە لە پەرەسەندن هێشتا هەلەی ئەوە هەیە کە باوڕت بە شتگەڵێک سەبارەت بە پەرەستەندن هەبێت کە بەتەواوەتی ڕاست نین، شتگەڵێک وەکو، "پەرەسەندن زیندەوەرانێکن کە خۆیان لەگەڵ ژینگەکەیان دەگونجێنن" ئەمە پێشتر دەوترا، ئێستا وا نەماوە. پیردۆزی پەرەسەندن. نزیکەی ٦٠ ساڵ پێش ئەوەی داروین کتێبەکەی بڵاو بکاتەوە، ژۆن-باپتیس لومارک پێشنیاریکردوە کەوا بوونەوەرەکان پەرەیانسەندوە بە گەشەکردنی کۆمەڵێک سیفەتی بنەڕەتی لە ماوەی ژیانیاندا و دواتریش بۆ نەوەکانیان گوازراوەتەوە. بۆ نموونە، ئەو پێی وابوو کەوا زەڕافەکان ژیانیان بەسەر دەبەن لە خۆ بەرز کردنەوە بۆ گەشتن بە گەڵای لقە بەرزترەکان، کەواتە منداڵەکانیان بە ملێکی درێژترو لە دایک دەبن. بەڵام ئێستا دەزانین بۆماوەی بەوە شێوەیە نییە، لە ڕاستیدا، زیندەوەرە تاکەکان بە هیچ شێوەیەک پەرەناسێنن. لەجیاتی ئەوە، گۆڕانە بۆماوەیە هەرەمەکیەکان دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک زەڕافە بە ملێکی درێژتروە لە دایکبن، و ئەم هۆکارەش هەلێکی باشتریان بۆمانەوە لە ژیانیان پێدەدا باشتر لەوانەی کە ئەوەندە بە بەخت نەبوون، کە دەمان گەیەنێتە ئەو بڕوایەی " مانەوە بۆ چاکترینە" ئەمە وا پیشان دەدات کە پەرەسەندن ھەمیشە پەسندە گەورەترین، بەھێزترین، یاخود خێراتریب بوونەوەرەکانە، کە لە ڕاستیدا بەم شێوەیە نییە. بۆ یەک شت، پەرەسەندنی جەستە گرینگە چۆن لەگەڵ ژینگە تازەکەیان خۆیان دەگونجێنن. ئەگەرهەمو دارە درێژەکان لە ناکاو لە ناوچن تەنھا گژ و گیا کورتەکان مانەوە ئەو هەموو زەڕافە مل درێژانە لە ژێر مەترسی لە ناوچوون دەبن. دووەمین، ڕزگاربوون ئەوە نییە کە بۆتە ھۆی ڕوودانی پەرەسەندن، بەڵکو زیاد بوون هۆکارە. و گەر جیھان پڕ بێ لە بوونەوەری وەک نێرەی ماسی ئەنگلەر، کەوا لە دایک دەبێت بە بچووکی و ناجۆری پێشبینی ئەوەئ لێناکرێت بەردەوامبێت و پێویستی بە زوویی ھاودەمێک بدۆزێتەوە پێش ئەوەی بمرێت. بەڵام بەلایەنی کەمەوە دەتوانین بلێین ئەگەر زیندەوەرێک بمرێت بەبێ نەوەخستنەوە، پەرەسەندنەکەی بێسوود دەبێت، ڕاستە؟ ھەڵەیە! بیرت بێت، ھەڵبژاردنی سروشتی ڕوو دەدات نەک لەسەر ئاستی زیندەوەرەکە، بەڵکو لەسەر ئاستی بۆ ماوەیی، و ھەمان جین کە لە یەک زیندەوەردا بوونی هەییە لە خزمەکانیشی بوونی دەبێت بۆیە، جینێک کە وا دەکات ئاژەڵێک خۆنەویستانە خۆی بکاتە قوربانی تا یارمەتی مانەوە لە ژیان و زیادبوون لە داهاتوو ا بدا لە خوشک و برا و ئامۆزاکانی دەکرێت زیاتر بەر بڵاو بێت زیاتر لەوەی بە تەنھا گرنگی دەدات بە پاراستنی خودی خۆی. ھەر شتێک کە وا دەکات کۆپی زیاتری جینەکە بۆ نەوەکانی دواتر بگوازرێتەوە خزمەت بە مەبەستەکەی دەکات، جگە لە مەبەستی پەرەسەندن. یەکێک لە قورسترین شتەکان کە دەبێت لە بیرماندا بێ دەربارەی پەرەسەندن و کاتێک شتگەڵێک دەڵێین وەکو، " جینەکان دەیانەوێت لەبەرگیراوەی زیاتری وەک خۆیان درووست بکەن،" یان تەنانەت، "بژاردەی سروشتی،" لە ڕاستیدا خواستنەکان بەکار دێنین. جینێک ھیچ شتێکی ناوێت، و میکانیزمی تری دەرەکی نییە کەوا دیاری دەکات کامە جین باشترینە بۆ پارێزگاری. هەموو ئەوەی ڕوودەدا گۆڕانێکی بۆماوەی هەڕەمەکیانەییە دەبێتە ھۆی ئەوەی زیندەوەرەکان ھەڵیان بگرن تاوەکە رەفتار و گەشە بکەن بە ڕێگای جیاواز. ھەندێک لەو ڕێگەیانە دەبنە ھۆی لەبەرگیراوەی زیاتری جینە گۆڕاوەکە بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی دواتر و دواتر. ھیچ پلانێکی پێش وەخت نییە کە بە شێوەیەکی نموونەی گەشە بکات. ئەوە نموونەیەی نییە چاوێکی مرۆڤ مەیلێکی گوێری هەبێت لەو شوێنەی دەماری بینین بوونی ھەیە، بەڵام بەو شێوەیە گەشە دەکات، لە خانەی بچووکی ڕوناکی وەرگرەوە دەست پێدەکات. بۆ ڕابردوو، ئەمە زۆر بەسووتربوو بۆ مرۆڤ تا ئارەزووکردنی بۆ مادەی خۆراکی و ڤیتامینەکان زیاتر لە کالۆریەکان. بەڵام دوای ھەزاران ساڵ لەو ماوەی باوانمان پەرەیان سەند، کالۆری کەم بوو، و ھیچ شتێک نەبوو تا پێشبینیبکات کە دواتر ئەمە زۆر بە خێرای گۆڕا. کەوابوو، پەرەسەند کوێرانە پێش دەکەوێت، ھەنگاو بە ھەنگاو بە ھەنگاو، ئەوە هەموو هەمەچەشنیەی دروستکرد کە ئەمڕۆ لە جیهانی سروشت دەیبینین 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر