۱۴۰۲ خرداد ۲۸, یکشنبه

فشاری دەروونی. وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات، هەناسەت خێرابێت و ناوچاوانت ئارەق بکاتەوە

 

کێلی مەکگۆنیگال

فشاری دەروونی. وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات، هەناسەت خێرابێت و ناوچاوانت ئارەق بکاتەوە. بەڵام لەکاتێکا فشاری دەروونی کراوە بە دووژمنێکی تەندروستی گشتی، توێژینەوەی نوێ پێشنیاری ئەوە ئەکات کە فشاری دەروونی خراپ ئەبێ بۆت ئەگەر باوەڕت وابێت کە خراپە. دەروونناس کێلی ماکگۆنیگاڵ هانمان ئەیات وەک شتێکی ئەرێنی سەیری فشاری دەروونی بکەین، و میکانیزمێکی باسنەکراومان پێئەڵێت دەربارەی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی: پەنابردن بۆ خەڵکی تر بۆ وەرگرتن یان داواکردنی یارمەتی.

شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێمبەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی بچووکم بۆ بکەنلەم ساڵەی پێشوودا، ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی کەم کردبێتکەس هەیە؟




شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێمبەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی بچووکم بۆ بکەنلەم ساڵەی پێشوودا، ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی کەم کردبێتکەس هەیە؟ ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟ کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟ بەڵێ. منیشبەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییەدانپیانانەکەم ئەمەیەمن دەروونناسێکی تەندروستیم، و ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم دڵخۆشتر و تەندروستتر بنبەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی خەریکی وتنەوەی بووم لەم دە ساڵەی ڕابردوودا زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیەبۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە، فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخاتمەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات لە هەڵامەتی ئاساییەوە بۆ نەخۆشییەکانی دڵبەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە بە دووژمنێکبەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕمبا بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونیئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک، "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟هەروەها پرسیویشیانە، "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووە(پێکەنینباشەیەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆشئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە ساڵی پێشتر مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووەبەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت(پێکەنینئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە ئەگەری مردنیان زۆر نەبووەڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە، بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی کەمیان هەبووەئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن کە بەدرێژایی هەشت ساڵ بەشوێن مردنەوە بوون، ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون، بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا، بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی فشاری دەروونی خراپە بۆت(پێکەنینئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکائێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت، ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت کە فشاری دەروونی خراپە بۆت پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە(پێکەنینئەتوانن ببینن کە بۆچی ئەم توێژینەوەیە ترساندوومیلێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی بە خەڵک بڵێم فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیانکەواتە ئەم توێژینەوەیە واملێئەکات بیرکەمەوەئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت لەبارەی فشاری دەروونییەوە، ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت بۆ فشاری دەروونیئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە، ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن کە بەشداربوون لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە فشاری دەروونیت زیا بکاتپێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییەیت بۆ تاقیگەکە، و پێت ئەوترێت کە پێویستە وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت لەسەر خاڵە لاوازەکانت بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و دڵنیابن لەوەی هەست بە فشارەکە ئەکەیت، ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە، بە جۆرێکی ئاواهی(پێکەنینهەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون هەڵسەنگاندنی نادەمی ڕووخێنەرت بەنێ، وەک ئەمە(هەناسەدانەوە(پێکەنینئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە، کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاریکە ئاگاداری نیت، تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی لەوکاتەیا هەراسانت بکاتئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەینشتێکی خۆش ئەبێتبۆ منباشە(پێکەنینئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە بۆ دواوە بژمێرن هەر جارە و حەوتی لێدەرکەنهەمووتان بە بەرزی بیکەن، هەتا بتوانن خێرا، بە ٩٩٦ دەستپێکەندەی(ژماردنی ئامادەبووانخێراتر. تکایە خێراتر بنزۆر خاو ئەیکەن(ژماردنی ئامادەبووانبۆست، بۆست، بۆست، بۆستنئەو پیاوە هەڵەیەکی کردپێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە(پێکەنینزۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟ باشە، کەواتە تێگەشتن لەوەئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە، لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایەلەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات، لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت، لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێتلەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی بەرگەی فشارەکە ناگرینبەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت کە وزە دراوە بە لەشت، ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی هارڤارد کراوەپێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەرکە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێتئەگەر خێراتر هەناسە بەیت، کێشە نییەئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکتبەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان، کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر، دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوەئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ فشاری دەروونی، لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی ئەچنەوە یەکتر. و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کە فشاری دەروونی درێژخایەن هەندێک جار بەستراوەتەوە بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێنبەڕاستی تەندروست نییە کە هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیتبەڵام لە توێژینەوەکەیا، کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە بە کراوەیی ماوەتەوەهێشتا دڵیان خێرا لێیداوە، بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی زۆر تەندروستترەڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت کە ڕووئەیات لە ساتی شادی و ئازایەتییابەدرێژایی ژیانێکی ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە ئەکرێ جیاوازییەکە بێت لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی فشاری دەروونی دەریئەخات، کە شێوەی بیرکردنەوەت لە فشاری دەروونی چۆن گرنگەبۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی تەندروستی گۆڕاچیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرمئەمەوێ باشترتان بکەم لە فشاری دەروونیدا. و تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووەئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە کە ساڵی پار فشاری دەروونی زۆرت هەبووە، ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین، چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد بەهۆی فشاری دەروونییەوە، ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە، ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و کاتێک بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی ئەکەیت، لەشت باوەڕت پێئەکات، و کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی تەندروستتر ئەبێتئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ ترسم هەیە لە فشاری دەروونی کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی، بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەینئەمەوێ پێتان بڵێم دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و بیرۆکەکەش ئەمەیەفشاری دەروونی واتلێئەکات کۆمەڵایەتی بیتبۆ تێگەشتن لەم لایەنەی فشاری دەروونی، پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین، ئۆکسیتۆسین، و ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە وەک هۆرمۆنێکتەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە، هۆرمۆنی گرتنەباوەش، چونکە کاتێک دەرئەدرێت کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیتبەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە لە کارەکانی ئۆکسیتۆسینئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییەغەریزە کۆمەڵایەتییەکانی مێشکت ڕێکئەخات بە وردیواتلێئەکات پێش هەموو شتێک ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان بەهێز ئەکاتئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەتهاوسۆزیت بەهێز ئەکاتتەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیتهەندێک کەس تەنانەت پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... بۆ ئەوەی بەبایەختر و هاوسۆزتر بینبەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسینهۆرمۆنێکی فشاری دەروونییەڕژێنی ژێر مێشکت ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات وەک بەشێک لە کاردانەوە بۆ فشاری دەروونیئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی وەک ئەدرینالینەکەی کە وا لە دڵت ئەکات خێرا لێباتکاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیتکاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت کە هەستت چۆنە، لەجیاتی ئەوەی لە خۆتا کۆیکەیتەوەکاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا ئەناڵێنێت بۆ ئەوەی بتوانن پشتیوانی یەکتر بکەنکاتێک ژیان قورس ئەبێت، کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ چواردەور بگیرێت بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیتباشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکاتکار لەسەر لەشیشت ئەکات، و یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونیدژە هەوکردنێکی سرووشتییەهەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوەبەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە کاریگەرییەتی لەسەر دڵدڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات کە درووستبنەوە، و خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی فشاری دەروونییەوە بوونئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە دڵت بەهێزتر ئەکاتشتە گرنگەکەش ئەوەیە کە هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کۆمەڵایەتیبۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت، کاردانەوەی فشاری دەروونیت تەندروستتر ئەبێت، و خێراتر چاک ئەبیتەوە لە فشاری دەروونیئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە، کە کاردانەویە فشاری دەروونیت ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییەئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی توێژینەوەیەکی تر بۆتانز گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکاتئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و دەستیان بە توێژینەوەکە کرد بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان"ساڵی پار ئەزموونی چەندێک فشاری دەروونیتان کرد؟هەروەها پرسیشیان، "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر تۆماری گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووەباشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکەبۆ هەر ئەزموونێکی ژیان کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، وەک کێشەی دارایی یان کێشەی خێزانی، ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد کردووەبەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبووئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد لە گرنگیدان بە خەڵکیتر هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن بەهۆی فشاری دەروونییەوەسفرگرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و بۆیە جارێکی تر ئەبینین کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێتچۆن بیر ئەکەیتەوە و مامەڵەت چۆن ئەبێت ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی تەواو بگۆڕێتکاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، ئەکرێت پتەوی درووستکەیتمەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونیفشاری دەروونی وا ئەکات دڵمان بەردەست بێت بۆماندڵە بەسۆزەکەی شادی و واتا ئەدۆزێتەوە لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت، زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی وزە و هێزت باتێکاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی بکەیت، بەتەنیا لە فشاری دەروونییا باشتر نابیت، هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت ئەخەیتە ڕووئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوەزۆر سوپاس(چەپڵەلێدانکریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرەسەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی هێندە جیاوازیی درووست ئەکات لە ماوەی ژیانائەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هەڵبژاردنێکی ژیان بکات لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و کارێکی بێ فشاری دەروونی، هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟ بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟ کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و دڵنیاین لێی ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا باشترە بۆ تەندروستیت وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەییبۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات لە ژیانتا و متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیتکریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی. ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە(چەڵەلێدان)


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر