۱۳۹۸ اسفند ۱۰, شنبه

من گەورە بووم بۆ خوێندنی مێشک چونکە برایەکم هەیە دوو چاری نەخۆشی مێشک بووە سکینفیرینیا





















من گەورە بووم بۆ خوێندنی مێشک چونکە برایەکم هەیە دوو چاری نەخۆشی مێشک بووە سکینفیرینیا، وەکو خوشکێک پاشان دواتر، وەک زانایەک دەمویست کە بزانم، بۆچی دەتوانم کە خەونەکانم لێک بدەم لەگەڵ ژیانی ڕاستیمدا، هەروەها دەتوانم خەونەکانم بهێنمە دی؟ چی هەیە لە بارەی کێشەی مێشکی براکەمەوە، وە دوچاری ئەو نەخۆشی سکینفیرینیا، کە ناتوانێت خەونەکانی بە دنیای ڕاستیەوە ببەستێتەوە، کەواتە لەبری ئەوە دەبن بە خەیاڵ؟
بۆیە وتم" باشە، ناتوانم جەڵتەکە لە ڕوودان بوەستێنم بۆیە ئەمە بۆ یەک دوو هەفتە دەکەم دوایی دەست بە ڕۆتینی ژیانم دەکەمەوە، باشە بۆیە دەبێت پەیوەندی بکەم بە فریاگوزاریەوە، دەبێت پەیوەندی بکەم بە کارەکەمەوە ژمارەی ئەو شوێنەی کارم تێدا دەکرد بیرچوبۆوە بیرم کەوتەوە کە لەنوسینگەکەم کارتێکی زانیاریم هەبوو ژمارەکەی خۆشمی لەسەربوو، بۆیە چووم بۆ ژووری کارکردنەکەم دەستەیەک کە سێ ئینج لە کارتی زانیاری بوو دەرمکرد لەبەشی سەرەوەیەوە سەیرم دەکرد و بیرم دەکردەوە دەمتوانی بە چاوی مێشکم سەیری بکەم کە کارتی زانیاریەکەی خۆم چۆن بووە نەمدەتوانی بڵێم ئەمە کارتەکەی خۆمە یان نا، چونکە تەنها شتێک کە دەمبینی خاڵی ورد بوو خاڵی ورد، هی ووشە تۆخکراوەکان خاڵی ووردی باگراوندەکەو خاڵی ووردی نیشانەکان بوو نەمدەتوانی بڵێم ئەمە هی خۆمە پاشان چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە پێی دەڵێم شەپۆلێک بۆ ڕوون بوونەوە لەو ساتەدا، دەتوانم جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ واقیعی ڕاستەقینەو بتوانم بڵێم ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە چل و پێنج خولەکی وویست کە تەنها ئینچێک بێمە خوارەوە لەو دەستەیە لە کارتەکان لەو کاتەشدا بۆ چل و پێنج خولەکەکە، خوێنبەربونەکە زیاتر گەورەتر دەبوو لە بەشی لای چەپی مێشکم من تێنەدەگەیشتم لە ژمارەکان، لە تەلەفونەکە تێنەدەگەیشتم بەڵام ئەوە تاکە نەخشەیەک بوو کە هەمبوو بۆیە تەلەفونەکەم گرت بەدەستمەوە لێرەدا دامنا. کارتی زانیاری کارەکەم گرت بەدەستمەوە ڕێک لێرەدا دامنا دەستم کرد بەبەراوردکردنی شێوەی هەڕەمەکی سەر کارتەکە لەگەڵ شێوە هەڕەمەکیەکانی سەر دوگمەی تەلەفونەکە بەڵام لەو کاتەدا بۆ جارێکی تر دەکەومەوە، دۆخێک کە خۆشم نازانم چۆنە بیریشم نامێنێت کە هاتمەوە، پەیوەندیم کردووە بەو ژمارانەوە بۆیە دەبوو بەزۆر دەستە ڕەقبووەکەم وەک پارچەیەک تەختە بەکاربهێنم ئەو ژمارانە داپۆشم کە دانە دانە دەستم نابو پیایاندا بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە باری ئاسایی تابتوانم بڵێم، ئێستا پەیوەندیم کردوە بەو ژمارەیەوە 
وا هەستم کرد ئەو بیرۆکەیە شایەنی هاوبەشی پێکردن بێت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر