۱۴۰۲ فروردین ۱۱, جمعه

خوێندکاران بە لاساییکردنی هاوتەمەنەکانیان بەدوای چیدا دەگەڕێن؟

 


خوێندکاران بە لاساییکردنی هاوتەمەنەکانیان بەدوای چیدا دەگەڕێن؟

سێ کەس وەک کارەکتەری فیلمی "کچانی خراپ" لە پێشانگای جلوبەرگی کۆلێژ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی کارۆلینا، بەرواری وێنەکە: ساڵی ٢٠١٢


یۆرۆنیوز: ڕەنگە فیلمی ئەمریکی "کچانی خراپ"ی ساڵی ٢٠٠٤ت بینیبێت. فیلمێک کە کارەکتەری "رێجینا جۆرج" وەک سەرکردەی منداڵە دەوڵەمەندەکان کە نازناوی "پلاستیک"یان لێنراوە، قوتابخانەیەکی بۆ خۆی هەیە. هاوڕێ نزیکەکانی بەدوای هەموو جوڵەیەکیدا دەڕۆن و لەگەڵ هەر وشەیەک کە دەیڵێت، تەنانەت ئەگەر زەلیلبوونی خۆیانشی تێبچێت.


هەرچەندە ڕەنگە بڵێیت لەم فیلمەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە قۆناغی ئامادەییدا تا ڕادەیەک زیادەڕەوییان تێدا کراوە؛ بەڵام توێژەرانی ویلایەتی فلۆریدا بۆیان دەرکەوتووە کە بەشێک لەو شتانەی لە فیلمەکەدا دەبینرێن و ئەو هەوڵەی کە مرۆڤەکان ئامادەن بیدەن بۆ ئەوەی هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسانی دیکە بکەن و دواتر مانەوەی هاوڕێیەتیەکەیان تا ڕادەیەک ڕاستەقینەیە.

پاراستنی هاوڕێیەتی لەسەر نرخی لاساییکردنەوەی هاوتەمەنەکان


توێژەرانی زانکۆی ئەتڵەنتیک لە ویلایەتی فلۆریدا پێیان وایە ئەو هەرزەکارانەی کەمتر هاوڕێیان لە دەوروبەریان هەیە، زیاتر هەوڵ دەدەن لاسایی ڕەفتاری هاوتەمەنەکانیان بکەنەوە و هاوکاری زیاتر لەگەڵ کردارەکانیان نیشان بدەن.

بەپێی ئەم بابەتە زانستییە، وا دیارە مرۆڤ هەوڵدەدات زیاتر خۆی لە هاوڕێکانی بچێت؛ وەک ئەوە وایە کەسایەتی ئەوانی لەسەر خۆی کۆپی کردبێت، بۆ ئەوەی کەمتر لەگەڵیان بکەوێتە مشتومڕ و لە ئەنجامدا هاوڕێیەتییەکەی لەگەڵیان زیاتر بخایەنێت.


"ڕیزبەندیکردن" پرۆسەیەکی داینامیکییە کە تێیدا "یەکێک" کاریگەری زۆر زیاتری لەسەر "یەکێکی تر" هەیە. بۆیە مرۆڤ لاسایی یەکێکی تر دەکات تا دەگاتە باوترین خاڵەکان؛ بەجۆرێک کە ئەگەری پێکەوەبوونیان زیاتر بێت. بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خۆیان بخەنە بەر فشاری هاوتەمەنەکانیان.


کاتێک دەڵێین لە پەیوەندی دۆستایەتیدا، کەسێک "باڵادەست یان کاریگەرە" و کەسی دیکەش "لەژێر کاریگەری" ڕەفتارەکانیدایە؛ ئەم ڕەفتارە زیاتر پەیوەستە بە "کێ هاوڕێی کەمتری هەیە لە ئەوی دیکە". ئەمەش بەو مانایەیە کە "مەرج نییە ئەو منداڵانەی زۆرترین هاوڕێیان لە دەوروبەریان هەبووە، کاریگەرترین بن لەنێو هاوڕێکانیاندا" و لە لایەکی دیکەوە ئەو منداڵانەی کەمترین هاوڕێیان هەبووە مەرج نییە زۆرترین مەیلی قبوڵکردنی کاریگەری و شوێنکەوتنیان هەبێت.


برێت لاڤێرسن، دکتۆرا، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی فلۆریدا ئەتڵەنتیک، لە توێژینەوەیەکی ئەکادیمیدا کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، دەنووسێت: "بیربکەرەوە دوو خوێندکار لە یەک پۆلدا کە هەمان ژمارەی هاوڕێیان هەیە". هەردووکیان بە یەکسانی ئامادە نین بۆ کاریگەری. ڕەنگە ڕوونترین نموونە ئەوە بێت کە گەنجان لە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەدان کە تاڕادەیەک هاوڕێیان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوان، نەک ئەو کەسانەی کە هاوڕێیان تاڕادەیەک کەمترن.



قوتابیانی قوتابخانە لە کۆریای باکور

منداڵانی تەقلیدی هەست دەکەن زیاتریان هەیە لەدەست بدەن

لەم لێکۆڵینەوەیەدا، توێژەران گریمانەیان کردووە کە لە پەیوەندی نێوان دوو هاوپۆلدا، ئەگەر یەکێکیان هاوڕێی کەمتری هەبێت بە بەراورد بە ئەوی دیکە، ئەمە وا دەکات زیاتر مەیلی لاساییکردنی ڕەفتاری ئەوانی دیکە بێت. بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە، توێژەران لە ماوەی ساڵێکی خوێندندا چاودێری ڕەفتاری خوێندکارانی پۆلی شەشەمیان کرد لە قوتابخانەیەکی ناوەندی گشتی لە باشووری کالیفۆرنیا.


لەم ماوەیەدا مامۆستایانی پۆلەکە بە بەردەوامی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی قوتابیان و ئەدای ئەوان لە پۆلەکەدا بۆ توێژەران دابین دەکرد. هەروەها خوێندکارەکان نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان و نیشانە جەستەییەکانیان وەک ئازاری گەدەیان ڕاگەیاندووە کە بەهۆی فشار و ناڕەحەتی سۆزدارییەوە دروست دەبێت. دەرکەوت کە ئەو خوێندکارانەی کە هاوڕێیان کەمترە لە هاوپۆلەکانیان زیاتر "بەرکەوتەی فشاری هاوتەمەنەکان بوون". لە هەریەکێک لەم حاڵەتانەدا، هەروەها تێبینی کرا کە هەمان ئەم کەسانە مەیلیان بۆ "زۆرترین شوێنکەوتن"ی هاوڕێکانیان هەیە.


ئەم دۆزینەوانە ئەوە دەردەخەن کە "کۆی ژمارەی هاوڕێکان"ی هەرزەکارێک پێوەر نییە بە بەراورد بە کەسانی دیکە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئایا ژمارەی هاوڕێی کەمتری هەیە "بە بەراورد بە کەسانی دیکە" یان نا. ڕەنگە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت کە کەسێک کە هاوڕێی کەمتری هەبێت ترسی ئەوەی هەبێت کە ئەگەر هاوڕێیەتییەکەی لەیەکتر بکەوێت، زیاتر لەدەستی بدات. لە ئەنجامدا هەوڵ دەدەن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ پاراستنی هاوڕێیەتی خۆیان.


یەکێک لەو توێژەران دەشڵێت، "ئەو منداڵانەی کە پێیان وایە زیاتر لەدەست دەدەن بە شکاندنی هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسانی دیکە فێردەبن کە یەکسانبوون یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوڕێیەتی". لەم بارەیەوە لاڤێرسن دەڵێت: ئەم کەسانە هەوڵدەدەن ئەم پەیوەندییانە بەهێز بکەن بە "بەرزکردنەوەی ئەو لێکچوونانەی کە وەک بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کاردەکەن و بە کەمکردنەوەی سەرچاوە ئەگەرییەکانی گرژی کە ڕەنگە هاوڕێیەتییەکان تێکبدەن".


هەروەها، ئەم کەسانە دەزانن کەسێک کە هاوڕێی زیاتری هەبێت، کەمتر کێشەی دۆزینەوەی کەسێکی دیکەی دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا کۆببێتەوە، هەربۆیە هاندەرێکی کەمتری دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بگونجێت. "مرۆڤ دەبێت خۆی بدات و ئەو کەسەی کەمترین هاوڕێی هەیە وا گریمانە دەکات کە ئەوە ئەو کەسەیە کە دەبێت شوێنکەوتوو بێت."


هەندێک لەم شوێنکەوتنانە دەتوانن تێچووی زۆریان هەبێت، وەک ئەنجامدانی چالاکییەکان کە ڕەنگە هەست بە باشی نەکەیت. بەڵام نووسەرانی ئەم توێژینەوە زانستییە پێیان وایە "لە ڕاستیدا ڕەنگە شوێنکەوتن یەکێک بێت لە باشترین ستراتیژییەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی هاوڕێیەتی".


ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری گەنجان و هەرزەکاریدا بڵاوکراوەتەوە.

​What are students looking for by imitating their peers?

Three people dressed as characters from the movie "Mean Girls" at the college fashion show at the Carolina College of Fine Arts, photo date: 2012

Euronews: You have probably seen the 2004 American movie "Mean Girls". A movie in which the character of "Regina George" as the leader of the rich kids nicknamed "Plastics", has a school for herself. His close friends follow his every move and agree with every word he says, even if it costs them their own humiliation.


Although you may say that in this movie, the social relations in high school are described somewhat exaggerated; But researchers in Florida found that part of what is seen in the movie and the effort that people are willing to make to make friends with others and subsequently the durability of their friendship is to some extent real.

Maintaining friendship at the cost of imitating peers


Researchers from Atlantic University in Florida believe that teenagers who have fewer friends around them are more likely to seek to imitate the behavior of their peers and show more cooperation with their actions.

According to this scientific article, it seems that a person tries to make himself more like his friends; It is as if he copied their personality on himself, so that he would get into arguments with them less and as a result, his friendship with them would last longer.


"Sequencing" is a dynamic process in which "one" has a much greater impact on "another". Therefore, a person imitates another until reaching the most common points; so that they are more likely to get along. Of course, this will cause them to expose themselves to peer pressure.


When we say that in a friendship relationship, one person is "dominant or influencer" and the other person is "under the influence" of his behavior; This behavior depends more on "who has fewer friends than the other". This means that "the children who had the most friends around them were not necessarily the most influential among their friends" and on the other hand, the children who had the fewest friends were not necessarily the most prone to accept influence and follow. .


"Imagine two students in the same class who have the same number of friends," writes Brett Laversen, Ph.D., professor of psychology at Florida Atlantic University, in a recently published academic paper. Both are not equally susceptible to influence. Perhaps the clearest example is that young people are influenced by people who have relatively more friends compared to them, and not by those who have relatively fewer friends.


School students in North Korea

Imitation children feel they have more to lose

In the present study, the researchers hypothesized that in the relationship between two classmates, if one has fewer friends compared to the other, this makes him more prone to imitating the behavior of others. To prove this hypothesis, researchers monitored the behavior of sixth grade students in a public middle school in Southern California during one school year.


During this period, the teachers of the class regularly provided the researchers with the social behavior of the students and their performance in the class. Students also reported their social anxieties and physical symptoms such as stomach pain caused by stress and emotional distress. It was found that students who had fewer friends than their classmates were more "exposed to peer pressure". In each of these cases, it was also observed that these same people are prone to "following the most" of their friends.


These findings show that the "total number of friends" of a teenager is not a criterion compared to others, but what is important is whether he has less number of friends "compared to others" or not. This is probably because someone with fewer friends fears that they have more to lose if their friendship falls apart. As a result, they try to make more efforts to maintain their friendship.


One of these researchers adds, "Children who think they have more to lose by breaking friendships with others learn that conformity helps maintain friendships." In this regard, Laversen says: these people try to strengthen these relationships by "enhancing the similarities that serve as the basis of shared interests and by reducing potential sources of tension that may disrupt friendships."


"Also, these people know that someone who has more friends will have less trouble finding someone else to hang out with, and therefore has less incentive to fit in. "One has to give in, and the one with the fewest friends assumes that it is he who must follow."


Some of these pursuits can be costly, such as doing activities you may not feel good about. However, the authors of this scientific paper believe that "following may actually be one of the best strategies for strengthening friendship bonds."


This study was published in the journal Youth and Adolescence.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر