۱۴۰۰ دی ۳, جمعه

سڵاو. لەوانەیە تێبینیتان کردبێت کە نیوەی ڕیشم هەیە. لەبەر ئەوە نییە لە گرەوێک لەدەستم دابێت. چەند ساڵێک لەمەوبەر، بە قورسی سوتام. زۆربەی زۆری لەشم بە برین داپۆشرا، بە بەشی لای ڕاستی ڕووخساریشمەوە.



 

سڵاو. لەوانەیە تێبینیتان کردبێت کە نیوەی ڕیشم هەیە. لەبەر ئەوە نییە لە گرەوێک لەدەستم دابێت. چەند ساڵێک لەمەوبەر، بە قورسی سوتام. زۆربەی زۆری لەشم بە برین داپۆشرا، بە بەشی لای ڕاستی ڕووخساریشمەوە. 



هەر خۆی مووی لێنایەت. بەو شێوەیە ڕوویدا. لە یەک ئەچێت، بەڵام بەنزیکەیی. بەهەرحاڵ، ئێستا کە باسی مووی ڕووخسارمان کرد، با بچینە سەر زانستی کۆمەڵایەتی. بە تایبەتیش، ئەمەوێت بیر لەوە بکەینەوە هێزە شاراوەکانی مرۆڤایەتی لەکوێ دایە و ئێستا لەکوێداین. و ئەگەر بیری لێبکەنەوە، بۆشاییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەوەی بیرئەکەینەوە ئەکرێت لەکوێ بین و خۆمان لەکوێیاین، و هەموو جۆرەکانی بوارەکانە. بۆیە با لێتان بپرسم: چەندێکتان لە مانگی پێشوودا لەوە زیاترتان خواردووە کە پێتان وایە دەبوو بیخۆن؟ هەر بەشێوەیەکی گشتی. باشە. چەندێک لە ئێوە کەمتر وەرزشی کردووە لەوەی پێیوابووە ئەبێ بیکات؟ باشە، چەندێک لە ئێوە کە دوو جار دەستتان بەرز کردۆتەوە ئەمڕۆ زۆرترین وەرزشی کردووە؟ (پێکەنین) چەندێک لەئێوە لەکاتی شۆفێریدا نامەی ناردووە؟ باشە، وا ڕاستگۆ ئەبین. با ڕاستگۆییتان تاقیکەینەوە. چەند کەس لێرە لە مانگی پێشوودا بەردەوام دەستتان نەشتووە کاتێک لە تەوالێت هاتوونەتە دەرەوە؟ (پێکەنین) تۆزێک کەمتر ڕاستگۆبوون. بەهەرحاڵ، سەرنجڕاکێشە چەندێک ئامادەین دان بە نامەناردن و شۆفێریکردندا بێنین، بەڵام بۆ دەستشتنەکەمان، قورس ئەبێت. (پێکەنین) ئەتوانین بەردەوام بین. کێشەکە ئەوەیە، تەوەرەکە زۆر شت لەخۆ ئەگرێت کاتێک ئەزانین ئەمانتوانی چی بکەین -- ئەمانتوانی زۆر زۆر جیاواز بین، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز ئەجوڵێینەوە. کاتێکیش بیر لەوە ئەکەینەوە چۆن ئەو بۆشاییە بپەڕێنین، وەڵامەکەی دەست ئەکەوێت، "تەنیا بە خەڵک بڵێ." بۆ نموونە، تەنیا بە خەڵک بڵێ نامە ناردن لەکاتی شۆفێریدا مەترسیدارە. ئەتزانی کە مەترسیدارە؟ پێویستە بووەستی لەو کارە. بە خەڵک ئەڵێیت شتێک مەترسیدارە، و ئەوەستن لە کردنی ئەو شتە. شۆفێریکردن و نامە ناردن نموونەیەکە. نموونەیەکی تر کە زۆر جێی داخە ئەوەیە لە ئەمریکا، ساڵانە حەوت سەد بۆ هەشت سەد ملیۆن دۆلار خەرج ئەکەین لەسەر ئەوەی پێی ئەڵێین "ڕۆشنبیری دارایی." لە دەرئەنجامی ئەوەشدا چیمان دەست ئەکەوێت؟ بەم دواییە توێژینەوەیەک هەبوو کە سەیری هەموو توێژینەوەکانی ئەکرد کە کرابوون لەسەر ڕۆشنبیری دارایی - پێی ئەوترێت هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان. بۆیان دەرکەوتووە کاتێک بە خەڵک ئەڵێیت، ڕۆشنبیری داراییان فێر ئەکەیت، فێری ئەبن و بیریان ئەبێت. بەڵام خەڵک جێبەجێی ئەکەن؟ زۆر نا. باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا سێ بۆ چوارە ڕێک دوای کۆرسەکە، و ئینجا دائەبەزێت. لە کۆتایی ڕۆژەکەشدا، باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا ٠.١ە -- نەک سفر، بەڵکو چەندێک بکرێت نزیک لە سفرەوە. (پێکەنین) ئەوە هەواڵە ناخۆشەکەیە. هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە، پێدانی زانیاری بە خەڵک ڕەچەتەیەکی باش نییە بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت. ئەی چییە؟ زانستی کۆمەڵایەتی چەندین هەنگاوی ناوە، و تێگەشتنە بنچینەییەکە ئەوەیە ئەگەر بمانەوێ هەڵسوکەوتمان بگۆڕین، پێویستە ژینگەکە بگۆڕین. ڕێگە ڕاستەکە گۆڕینی خەڵکەکان نییە، بەڵکو گۆڕینی ژینگەکەیە. ئەشمەوێت مۆدێلێکی زۆر سادەتان بدەمێ لەسەر ئەوەی چۆن بیری لێبکەنەوە: بیرکردنەوەیە لە گۆڕینی هەڵسوکەوت بەهەمان شێوەی بیرکردنەوە لە ناردنی موشەک بۆ ئاسمان. کاتێک بیر ئەکەینەوە لە ناردنی مووشەک بۆ ئاسمان، ئەمانەوێ دوو شتی سەرەکی بکەین. یەکەمیان کەمکردنەوەی لێخشانە. ئەمانەوێ مووشەکەکە هەڵبەین و هەتا بکرێت لێخشانی کەمبێت بۆ ئەوەی هەتا بکرێت باشتر بڕوات. دووەمیشیان ئەوەیە هەتا پێمان بکرێت سووتەمەنی زۆری تێبکەین، بۆ ئەوەی زۆرترین وزە و پاڵنەری بدەینێ کارەکەی بەجێبێنێت. گۆڕینی هەڵسوکەوتیش هەمان شتە. بۆیە یەکەمجار با بیر لە لێخشان بکەینەوە. لەم توێژینەوە دیاریکراوەدا کە بۆتان باس ئەکەم، دەرمانخانەیەک هەیە، دەرمانخانەیەکی سەر ئینتەرنێت. بیهێنەرە بەرچاوت ئەچیت بۆلای پزیشک. نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە، پزیشکەکەت دەرمانت بۆ ئەنووسێت، ناوت تۆمار ئەکەیت لەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێت و هەموو ٩٠ ڕۆژ جارێک دەرمانەکەت پێئەگات. هەموو ٩٠ ڕۆژێک، دەرمان، دەرمان، دەرمان. ئەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێتیش ئەیەوێ خەڵکەکان بگۆڕێت لە دەرمانی مارکەوە بۆ دەرمانی لاساییکەرەوە. بۆیە نامە ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن، "تکایە، تکایە، تکایە، بچنە سەر دەرمانە لاساییکەرەوەکان. پارەتان بۆ ئەگەڕێتەوە، پارەمان بۆ ئەگەڕێتەوە، خاوەنکارەکەشتان پارەی بۆ ئەگەڕێتەوە." ئەی خەڵک چی ئەکەن؟ هیچ. هەموو جۆرە شتێک تاقی ئەکەنەوە و هیچ شتێکیش ڕوونادات. بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک، پێشنیارێکی سەرسوڕهێنەر ئەخەنە بەردەستی خەڵک. نامەیەک ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن، "ئەگەر ئێستا بچنە سەر دەرمانی لاساییکەرەوە، ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر ئەبێت." ماوەی ساڵێک بێبەرامبەر. سەرسوڕهێنەرە! پێتوایە لەسەدا چەندی خەڵک چووبێتنە سەر ئەوە؟ کەمتر لە لەسەدا ١٠. لەم خاڵەدا، دێن بۆ نوسینگەکەم. و ئینجا گلەیی ئەوە ئەکەن. بۆچی منیان هەڵبژارد؟ دوو توێژینەوەم نوسیوە لەسەر "هێزی فریودانی شتی بێبەرامبەر." لەو توێژینەوانەدا، نیشانمان داوە ئەگەر نرخی شتێک کەمکەیتەوە بۆ نموونە، لە دە سەنتەوە بۆ سەنتێک، هیچ شتێکی وا ڕوونادات. لە یەک سەنتەوە بیکە بە سفر، ئاوا خەڵک بەدڵیانە. (پێکەنین) ئەشڵێن، "سەیرکەن، ئەو توێژینەوانەمان خوێندەوە لەسەر "بێبەرامبەر" و 'بێبەرامبەر' دامان. وەک چاوەڕوانکراوبوو سەرینەگرت. چی ڕووئەدات؟" وتم، "ئەزانیت، لەوانەیە مەسەلەی لێخشانەکە بێت." ئینجا ئەڵێن، "مەبەستت چییە؟" منیش ئەڵێم، "خەڵک بە مارکەوە دەستیان پێکردووە. ئەتوانن هیچ نەکەن و کاڵا مارکەکە بچێتە بەردەستیان. چونە سەر کاڵای لاسایی، پێویستە لاسایی بەسەر مارکەدا هەڵبژێرن، بەڵام ئەشبێت شتێکیش بکەن لەگەڵی. ئەبێ نامەکە بگەڕێننەوە." بۆیە ئەمەیە پێی ئەڵێین "دیزاینی تێکەڵبوو." دوو شت لە هەمان کاتدا ڕووئەدات. مارکە بەرامبەر لاسایی، بەڵام هیچ نەکردنە لە بەرامبەر کردنی شتێکدا. بۆیە وتم، "بۆچی نەیگۆڕین؟" بۆچی نامەیەک نەنێرین بۆ خەڵک و بڵێین، "ئەتانخەینە سەر دەرمانی لاسایی. تۆ پێویست ناکات هیچ بکەیت. ئەگەر ئەشتەوێت لەسەر مارکە بمێنیتەوە، نامەکە بنێرەرەوە." (پێکەنین) وانییە؟ پێتان وایە چی ڕووی دابێت؟ پارێزەرەکان، پارێزەرەکان ڕوویدا. (پێکەنین) دەرچوو کە، ئەمە نایاساییە. (پێکەنین) بەهەرحاڵ، بۆ کۆڕگرتن و داهێنان، کردنی ئەو شتانەی نایاسایین و ناڕەوشتین، ئاساییە، بەڵام تەنیا ئەگەر هەر لە قۆناغی کۆڕگرتنەکەیا بمێنێتەوە. (پێکەنین) بەڵام ئەمە پووختی بیرۆکەکە بوو، چونکە دیزاینە سەرەتاییەکە ئەوە بوو مارکەکان سوودی ئەوەیان هەبوو هیچت نەئەکرد. لە دیزاینە نایاسایی و ناڕەوشتییەکەمدا، لاساییەکە سودی ئەوەی هەبوو هیچت نەئەکرد. بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی دووڕیانێک بدەن بە خەڵک: نامەیەک بنێرن بۆ خەڵک و بڵێن، "ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریتەوە، ناچار ئەبین دابینکردنی دەرمانەکانت بووەستێنین. بەڵام کە نامەکەت ناردەوە، ئەتوانیت مارکە هەڵبژێریت بەم نرخە، یان دەرمانی لاسایی بەم نرخە." ئێستا خەڵکەکە پێویستە شتێک بکەن. هەڵبژاردنێکی یەکسانیان ئەدرێتێ. وانییە؟ ئەوە نییە یەکێکیان سوودی هیچ نەکردنی هەبێت. پێتوایە چەندێکیان گۆڕیبێتیان؟ زۆرینەیان گۆڕیویانە. کەواتە چیمان پێئەڵێت؟ خەڵک حەزیان لە کاڵای لاساییە، یان کاڵای مارکە؟ ڕقمان لە گەڕاندنەوەی نامەیە. (پێکەنین) ئەمە چیرۆکی لێخشانە: شتە بچووکەکان گرنگن. لێخشانیش ئەوەیە هەڵسوکەوتە خوازراوەکە بێنیت و بڵێیت: لەکوێدا لێخشانی زۆرمان هەیە خەڵک خاو ئەکەنەوە لەوەی کاری لەسەر بکەن؟ هەرجارێکیش ئەبینیت کە هەڵسوکەوتە خوازراوەکە و هەڵسوکەوتە ئاسانەکە هاوتەریب نین، واتا پێویستە هەوڵبەین و هاوتەریبی یەکیان بکەین. ئەوە بەشی یەکەمە. باسی لێکخشانمان کرد. ئێستا با باسی پاڵنەر بکەین. هەر لەم توێژینەوەیەدا، هەوڵمان ئەدا وا لە خەڵکێکی زۆر هەژاری ناوچەیەکی هەژارنشینی کایبێرای کینیا بکەین یەکتۆز پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی ڕەش. ئەزانیت، ئەگەر زۆر زۆر هەژاربیت، پارەی زیادەت نابێت، ئەوەی دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت، و جار جاریش، شتی خراپ ڕووئەدات. کە شتێکی خراپیش ڕووئەدات، پارەت نابێت خەرجیکەیت، قەرز ئەکەیت. خەڵکی کایبێرا هەفتانە پارە وەرئەگرن بە قازانجی لەسەدا دەوە بییەنەوە. و بێگومان، دەرچوون لەوە زۆر قورس ئەبێت بۆیان. چیت دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت، شتێکی خراپ ڕووئەدات، قەرز ئەکەیت، شتەکان خراپ ئەبن، و خراپتر و خراپتر ئەبن. بۆیە ئەمانویست وا لە خەڵک بکەین کەمێک پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی پێویست. و بیرمان لەوە کردەوە کە ئەبێ پاڵنەرەکە چی بێت، ئەو سووتەمەنییە چییە کە پێویستە بیکەینە ناوی؟ هەموو جۆرە شتەکانیشمان تاقیکردەوە. هەندێک کەس، هەفتەی جارێک نامەمان بۆ ئەناردن و ئەمانوت، "تکایە هەوڵبە سەد شلینگ هەڵگریت" -- نزیکەی دۆلارێک -- "لە هەفتەیەکدا". هەندێک کەس، نامەمان بۆ ئەناردن وەک ئەوەی لە منداڵەکانیانەوە بێت. ئەمانوت، "سڵاو دایکە، سڵاو باوکە، ئەمە جۆیی بچووکە" -- ئیتر ناوی مناڵەکە هەرچییەک بوایە -- "هەوڵبدە ئەم هەفتەیە ١٠٠ شلینگ هەڵگریت لەبەر داهاتووی خێزانەکەمان." باش نییە؟ من جولەکەم، هەمووکات تۆزێک هەستکردن بە تاوان سودبەخشە. (پێکەنین) هەندێک کەس لەسەدا ١٠یان وەرگرت. "سەد شلینگ هەڵگرە و ئێمەش لەسەدا ١٠ی زیادەت ئەدەینێ." هەندێک لەسەدا ٢٠یان وەرگرت. هەندێک کەس لەسەدا ١٠ش و لەسەدا ٢٠یشیان وەرگرت، بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵی وەریانگرت. لەدەستدانی نابەدڵی چییە؟ لەدەستدانی نابەدڵی ئەو بیرۆکەیەیە کە ڕقمان لە لەدەستیانە زیاتر لەوەی چێژ ئەبینین لە بەدەستهێنان. ئێستا، بیر لەو کەسە بکەرەوە کە لە مەرجی لەسەدا ١٠ەکەیایە و چل شیلینگ هەڵئەگرن. چل شیلینگ هەڵئەگرن، و ئێمەش چواری تری ئەیەینێ، ئەڵێن زۆر سوپاس بۆ تۆ. ئەو کەسە دەستبەرداری شەش بووە. ئەکرا شەشی تر وەرگرێت ئەگەر سەدی دانابایە، بەڵام ئەوەیان نەبینی. بۆیە ئەو شتەمان درووستکرد کە پێی ئەڵێین پێش گونجاندنەکە. لە سەرەتای هەفتەکەدا١٠ شلینگمان بۆ دانابوون. و ئەمانوت، "چاوەڕێت ئەکات!" ئەگەر کەسێکیش چلی دابنایە، ئەمانوت، "ئاه، چلت داناوە، چوارت بۆ دائەنێین و شەشەکەی تری ئەبەینەوە." بۆیە لەهەردوو ئەگەردا، پێش و پاش گونجاندنەکە، خەڵکەکە لەسەدا ١٠یان دەست ئەکەوێت. بەڵام لە پێش گونجاندنەکەدا، ئەبینن پارەکەی نەیانگونجاندووە هەژمارەکەیان بەجێئەهێڵێت. بۆیە نامەمان نارد، لە منداڵەکانەوە، ڕێژەی لەسەدا دە و بیست، پێش و پاش گونجاندنەکە. یەک مەرجی تریشمان هەبوو. دراوێک قەبارەکەی هێندەی ئەمە، ٢٤ ژمارەی لەسەر نوسرابوو. داوامان لێکردن دراوەکە بخەنە شوێنێک لە کوختەکەیاندا، و هەموو هەفتەیەک، چەقۆیەک بێنن و ژمارەی هەفتەکەی لەسەر بنەخشێنن -- هەفتەی یەک، دوو، سێ، چوار -- ئەگەر هیچ پارەیان هەڵنەگرتبێت ناقس بنەخشێنن لەسەری و و بە کۆش ئەگەر هەڵیانگرتبێت. ئێستا، بیر لەخۆتان بکەنەوە: پێتان وایە کام لەو شێوازانە بە باشترین شێوە کاری کردبێت؟ نامە، نامە لە منداڵەکانەوە، لەسەدا ١٠، لەسەدا ٢٠، سەرەتای هەفتەکە، کۆتایی هەفتەکە، و هەروەها دراوەکەش؟ پێتان ئەڵێم زۆربەی خەڵک چۆن بیریان ئەکردەوە. ئەم توێژینەوانەی پێشبینیمان کرد، لە ئەمریکا و لە کینیاش. خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەسەدا ٢٠ خەڵکی زۆر بەدەمییەوە بچێت، لەسەدا ١٠ش کەمتر، ئەوانەی تریش هیچ ناکەن -- منداڵەکان، دراوەکە، گرنگ نین. خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەدەستدانی نابەدڵ کاریگەرییەکی کەمی هەیە. بەڕاستی چی ڕوویدا؟ هەفتەی جارێک نامەیەکی ئاگادارکەرەوە بنێریت زۆر یارمەتیدەرە. هەواڵێکی خۆش! ئەم پرۆگرامە شەش مانگی خایاند. خەڵک بیریان ئەچێتەوە. وەبیرهێنانەوەیان باشە. لەسەدا ١٠ لە کۆتاییەکەی هەفتەدا هەندێک زیاتر یارمەتیدەر بوون. هاندەری دارایی سوودی هەیە. لەسەدا ٢٠ لە کۆتایی هەفتەکەدا -- هەر وەک لەسەدا ١٠، جیاوازی درووست ناکات. لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا کەمێک یارمەتیدەرتر ئەبێت. لەدەستدانی نابەدڵ سوودی ئەبێت. لەسەدا ٢٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا، هەروەک لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەیدا، جیاوازی نییە. و نامەی منداڵەکەش هەر هێندە کاریگەربوو وەک لەسەدا ٢٠ لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵ -- کە سەروسوڕهێنەرە، وانییە؟ سەرسوڕهێنەرە کە نامەی پاڵنەری منداڵان چەندێک هاندەرە. و ئەنجامەکەی پێی گەشتین ئەوەیە وەک پێویست منداڵان بەکارناهێنین. (پێکەنین) و بێگومانیش، مەبەستم ئەوە نییە لەڕووی ئیشکردن بە منداڵەوە. بەڵام ئەگەر بیر لە باوان و منداڵەکانیان بکەیتەوە، ئێمە باشترین ئەکەین کە پێمانبکرێت بۆ منداڵەکانمان، و بیریش لە داهاتوو ئەکەینەوە، و پێموابێت پێویستە بیر بکەینەوە لەوەی کە چۆن ئەم سەرچاوە سەرسوڕهێنەرەی هاندان بەکاربێنین بۆ ئەوەی وا لە باوان بکەین بەشێوەیەکی باشتر هەڵسوکەوت بکەن. بەڵام ئەوەی جێی سەرسامی بوو لەم توێژینەوەیەدا دراوەکە بوو. دراوەکە هەڵگرتنی پارەی کرد بە دوو هێندە بەراورد بە هەموو شتەکانی تر. و پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی؟ چی شتێکی تایبەتی تیا بوو؟ بۆیە پێتان ئەڵێم چۆن دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە دراوەکە، و ئینجا ئەگەڕێینەوە لاتان. بۆیە ئەزانن، کاتێک توێژینەوە لەسەر ئەکەم با بڵێین، کڕینی قاوە، پێویست ناکات بۆ هیچ کوێیەک بچم. ئەتوانم لە ژوورەکەمدا دانیشم. قاوەی پێویستم کڕیووە. ئەزانم چی ئەبێت. وردەکارییەکانیش، ئاشنام پێیان. کاتێک توێژینەوە ئەکەیت لە هەندێک لە هەژارترین شوێنەکانی جیهان، ئەبێ بچیت و سەردانکەیت و ببینیت چی ئەگوزەرێت و کەمێک تێبگەیت لەوەی کە سیستمەکە چۆن کار ئەکات. و بەدیاریکراویش لەو ڕۆژەدا، لە شوێنێک بووم بەناوی سۆویتۆ لە ئەفریقای باشوور، و لە شوێنێک دانیشتووم کە دڵنیایی پرسە ئەفرۆشێت. ئەزانن، لە ئەمریکا خەڵک پارەیەکی زۆر سەرف ئەکەن لە هاوسەرگیریدا؟ لە ئەفریقای باشوور، لە پرسەدا. خەڵک داهاتی یەک یان دوو ساڵیان لە پرسەدا سەرف ئەکەن. منیش لەم شوێنەدا دانیشتبووم -- بەهەرحاڵ، پێش ئەوەی لەسەر ئەمە بڵێن خەڵکی ئەفریقای باشوور نابەجێن، ئەمەوێ بیرتان بێنمەوە، کە سەرفکردنی پارە لە پرسەدا بەراورد بە هاوسەرگیری، هیچ نەبێت دڵنیایت لەوەی کە یەک جار پرسەت بۆ دائەنرێت. (پێکەنین) باشە، لەم شوێنەدا دانیشتبووم کە دڵنیایی پرسەیان ئەفرۆشت. و پیاوێک هات لەگەڵ کوڕەکەیدا-- کوڕەکەی ١٢ ساڵ ئەبوو -- و دڵنیایی پرسەی بۆ هەفتەیەک کڕی. لەسەدا ٩٠ی تێچووی پرسەکەی دابین ئەکات ئەگەر لە حەوت ڕۆژی داهاتووا بمرێت. باشە؟ ئەمانە خەڵکێکی هەژاربوون، دڵنیاییەکی بچووکیان ئەکڕی و بڕێکی کەمیش سابوونیان ئەکڕی. ئەو بڕوانامەیەشی وەرئەگرت، و بەشێوەیەک هاوشێوەی مەراسیمێک، ئەیدات بە کوڕەکەی. و کاتێک ئەیدات بە کوڕەکەی، بیر ئەکەمەوە، بۆچی مەراسیمەکە؟ ئەم باوکە چی ئەکات؟ ئێستا، بیر لە خێزانە بەخێوکەرەکە بکەرەوە کە لەم ڕۆژە دیاریکراوەدا بڕیار ئەدات هەندێک پارەی بخاتە ناو دڵنیایی یان هەڵیگرێت. ئەو شەوە خێزانەکە چی ئەبینن؟ کەمتر ئەبینن. وانییە؟ بەو ئاستی هەژارییە، خواردنی کەمتر، نەوتی کەمتر، ئاوی کەمتریان ئەبێت -- ئەمشەو شتێکی کەمتر. ئەوەی ئەم باوکە ئەیکرد و ئەوەی دراوەکەمان هەوڵی ئەدا بیکات ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ، خواردنی کەمتر لەسەر مێزەکەیە، بەڵام چالاکییەکی تر هەیە. ئەبینیت، ئەوەی ڕوویداوە، چەندین چالاکی ئابووری باش و گرنگ هەیە، وەک هەڵگرتن و دڵنیایی، کە نابینرێن. ئێستاش پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن وایان لێبکەین بەرچاو بن؟ بۆیە با بچینەوە سەر مۆدێلی مووشەکەکەمان. پێویستە یەکەم شت، سەیری سیستمەکە بکەین و ببینین لەکوێدا شتی بچووک هەیە کە بتوانین چاکیکەینەوە، بە لێخشاندن، لە چی شوێنێکدا ئەتوانین لێخشاندن لابەرین؟ و ئەوەی دواتر ئەمانەوێ بیکەین ئەوەیە بە ـشێوەیەکی فراوان بیر لە سیستمەکە بکەینەوە، بڵێین: ئەتوانین چی هاندەرێکی تر بێنین؟ ئەوەش ڕاهێنانێکی زۆر قورسترە، و هەمووکات نازانین کە کامە بە باشترین شێوە کار ئەکات. ئایا پارە ئەبێت؟ ئایا لەدەسدانی نەخوازراو ئەبێت؟ شتێک ئەبێت کە ئەبینرێت؟ نازانین، و پێویستە چەندین شتی جیاواز تاقیکەینەوە. هەروەها پێویستە درکیش بەوە بکەین ھەندێک جار دەستگاکانمان بەهەڵەدا ئەمانبەن. مەرج نییە هەموو جارێک بزانین کە چی بە باشترین شێوە کار ئەکات. بۆیە ئەگەر بیر لەم بۆشاییە بکەینەوە لە نێوان ئەکرێت لەکوێدا بین و ئێستا لەکوێیاین، بەڕاستی جێگەی داخە بۆشاییەکە ببینیت و بیری لێبکەیتەوە. بەڵام هەواڵە باشەکە، زۆر شت هەیە ئەتوانین بیکەین. هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاسانن، هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاڵۆزن. بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ هێرش بکەینە سەر هەر کێشەیەک، نەک تەنیا زانیاری دابینکەین بۆ خەڵکەکە بەڵکو هەوڵیشبدەین لێکخشانەکە بگۆڕین، هاندەر زیابکەین، پێموابێت ئەتوانین ... ئەتوانین بۆشاییەکە داخەین؟ نەخێر. بەڵام ئەتوانین زۆر باشتر ببین؟ بەدڵنیاییەوە، بەڵێ. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵەلێدان) 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر