۱۳۹۹ فروردین ۲, شنبه

رینمائی سەبارەت بە ڤاێرۆسی کورونا



پانزدە ووتراوە و شایعە لە بوواری ڤایرۆسی کۆرۆنا: لێمان کۆڵیەوە بزانین ئایا ئەم قسانە ڕاستن، ئۆستووره‌ن یا نەزانراون

ئایا ئەکرێت ئیبۆپرۆفین بەکار بێنی؟ گەلۆ بۆ ئەم ڤایرۆسە تێستی ماڵی و یا دەرمان هەن؟ گەلۆ دەمامک، سیر یا ئاوی گەرم هیچ سوودێکیان هەیە؟


سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر ووتراوە و شایعە بڵاو دەکرێتەوە. بەتایبەت لە تۆرەکۆمەڵاتیەکان باسەکە بێسنوورە. لەم نووسراوەیە دا بە یارمەتیی پسپۆرانی نێوخۆیی و وڵاتانی تر، لە ڕاستیی ئەم ووتراوانە لێدەکۆڵینەوە.
ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی لە ماڵپەڕی خۆی زانیاری لە بواری ووتراوەکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا بڵاو کردووتەوە. لە نووسینی ئەم بابەتە کەڵکمان لەم زانیاریانە وەرگرتووە.
١. ئایا جگەرە نەخۆشیەکە مەترسیدارتر دەکات؟
جگەرکێشان هۆی نەخۆشیەکانێکە، کە مەترسیی گرتنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە شێوەیێکی دژوار زیاد دەکەن.
لە سەرەتای کریزی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان زۆر باسی ئەوە دەکرا، کە جگەرەکێشان ئەتوانێت حەتا لە تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بتپارێزێ. دەزگای هەواڵنێریی ئا.ف.پ لەم بوارە دا بە هاوکاریی شارەزایان ئەم ووتراوەیەیان بە درۆ دەرخستووە.
ناوەندی تەندورستی و ئاسایشی فینلاند و ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی هۆشداری ئەدەن، کە جگەرەکێشانی بەردەوام زیانبه‌خشە. بە پێی ناوەندی تەندورستی و ئاسایشی فینلاند جگەرەکێشانی ڕۆژانە کە بە گشتی هۆی لاوازبوونی چالاكیی سیپه‌لكە، ئەکرێت ریسکی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ تەندروستی زیاتر بکات.
جگەرەکێشان هۆی ئەم کێشانەی تەندروستیە کە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی دژوارتر، زیاد دەکەن. جگەرەکێش ئەگەر بۆ نموونە نەخۆشیی دڵی هەبێ، مەترسیی زۆرتر هەیە کە لە کاتی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا نەخۆشیەکەی گرانتر بێت.
٢. ئایا دەرمانەکانی زەختی خوێن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتکەن؟
نا.
بەشێک لە فینلاندیەکان خیاڵ دەکەن کە خواردنی دەرمانەکانی زەختی خوێن مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات.
دکتۆری نەخۆشیەکانی عفونەتی و سەردکتۆری بەش لە نەخۆشخانەی زانکۆییی تامپێرێ یانا سووریەنێن ئەم وەهمە ڕەد دەکاتەوە.
– دەرمانەکانی زەختی خوێن و هەموو داووده‌رمانێکی تر دەبێ هەر وەک خۆی بەکاربهێنرێن. بەکارهێنانی داووده‌رمان نابێ ڕابگیرێ.
٣. ئایا ئەکرێت ئیبۆپرۆفین (بورانا) بەکار بهێنرێت؟
تا ئێستا بۆ ئەم پرسە وڵامێکی ڕاشكاومان نیە، بەڵام لایەنەکانی پەیوەندیدار خەریکی لێکۆلینەوەن.
بە پێی ناوەندی چاوەدێریی داووده‌رمان لە فینلاند ئێستا هیچ بەڵگەیێکی بڕواپێکراوی زانستی لە بواری پەیوەندیی ئیبۆپرۆفین و دژواربوونی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ واتە کۆرۆنا نیە. بورانا ناسراوترین دەرمانی ئیبۆپرۆفینیە لە فینلاند.
لە توێژینەوەیێکی ڕابردوو دا ئاشکرا کراوە کە لە کاتی بەکارهێنانی ئیبۆپرۆفین و کێتۆپرۆفین، نەخۆشیی مێکوتە و بەشێک لە نەخۆشیەکانی عفونەتی باکتریایی ئازاریان زیاترە.
– ئەم گۆمانە کە سەرێ باسرکرا نابێ ببێتە ڕێگری بەکارهێنانی ئیبۆپرۆفین یا داووده‌رمانی تری ئێش وعفونەت. بە پێی ناوەندی چاوەدێریی داووده‌رمان لە فینلاند ئەم خالە زۆر گرینگە بە تایبەت بۆ ئەم کەسانەی کە ئەم دەرمانانە بۆ نەخۆشیەکانی درێژخایەن بەکاردێنن.
ناوەندی چاوەدێریی داووده‌رمان لە فینلاند ڕادەسپێرێ کە داوودەرمان بە نزمترین کاریگەری بۆ کۆرترین ماوەی کاتی بەکاربهێنرێن.
بە بێی میدیاکانی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕادەسپێرێ کە مرۆڤەکان نابێ نەخۆشیەکانی درێژخایەنیان بە ئیبۆپرۆفین دەرمان بکەن. بە پێی ڕێکخراوەکە دەرمانەکە بۆی هەیە ئێش و ئازاری نەخۆشەکە خراپتر بکات.
دووای لیدوانی وەزیری تەندروستیی فەرانسە ئۆلیڤێر ڤێران لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو، پەیوەندی نێوان ئیبۆپرۆفین لە گەڵ زیادبوونی ئازارەکانی کۆرۆنا کەوتە نێو باسەکان. وشیارکردنەوە لە کاتێک دا هات کە ئازارەکانی چوار گەنج زیاتر ببوون. بە پێی ڕۆژنامەی پزیشکیی بریتانیا ئەوان دەرمانی ئێش و چڵکیان بەکار هێنابوو.
دکتوری تایبەت لە بواری نەخۆشیەکانی سیپه‌لک توولا ڤاسانکاری ڕادەسپێرێ کە بۆ تاب و ئێش پاراسێتامۆل بەکاربهێنرێت. بە پێی ئەم پسپۆرە پاراسێتامۆل ئەکرێت بە دڵنیاییەوە لە ماڵ بەکاربهێنرێت، بەڵام نابێ بەکارهێنانی لە ئاستی دیاریکراو تێپەڕ بکرێت. بە پێی ڤاسانکاری ئیبۆپرۆفین ئەکرێت خوێنڕێژیی ڕیخۆڵه‌ کەمێک زیاد بکات و کاریگەریی هەبێت لە سەر کارکردنی گورچیله‌کانی بەساڵاچوان.
ناوەندی تەندورستی و ئاسایشی فینلاند هەڵوێستی بەشی داوودەرمانی نەخۆشخانەکانی پارێزگایەکانی هێلسینکی و ئووسیما دووپات دەکاتەوە کە هیچ زانیاریی زانستی نیە کە بسەڵمێنێت کە بەکارهێنانی (ئیبۆپرۆفین) مەترسی لە سەر سیپه‌لکی نەخۆشەکانی کۆرۆنا زیاد بکات.
٤. ئایا تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوە تاقی دەکرێت؟
نا. جارێ تێستی (تاقیکردنەوەی) بڕواپێکراو نەهاتووە.
بە پێی ناوەندی چاوەدێریی داووده‌رمان لە فینلاند بە لانی کەم بە ڕێگەی ئینترنێت هەول دراوە تێستی تاقیکردنەوەی ڤایروسی کۆرۆنا بە خەلکەکە بفرۆشرێت بۆ تاقیکردنی نەخۆشیەکە لە ماڵەوە. بە پێی ئەم ناوەندە تا ئێستا هیچ یەک لە تێستەکان مەرجەکانی پێویست بەجێ نەگەیاندووە و فرۆشتنیان یاسایی نیە.
سەرچاوەدێر نێللی کارهو ئەڵێت کە تێستی تاقیکردنەوە جاری وایە نەخۆشیەکە نیشان دەدات، بەڵام بە ئیحتمالی زۆر تەنیا کاتێک کە تووشی نەخۆشیەکە بوبیت. لە لایێکی تر هەوڵ دراوە تێستەکانی تایبەت بە پسپۆرانی تەندروستی بۆ بەکارهێنان لە ماڵەوە بە خەلکەکە بفرۆشرێت. بۆ کەسێکی ئاسایی کە شارەزای تێستەکە نەبێت تێستەکە بڕواپێکراو نیە.
بە جێگەی ئەم تێستانە شارەزایانی بوواری تەندروستی، واتە ناوەندی تەندورستی و ئاسایشی فینلاند، ناوەندی سۆتێدیگی و شەریکەی کوستاننوس دوۆدێسیم تێستێکی تایبەتیان چاک کردووە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تووشبوون بە نەخۆشیەکە. بەم بەرنامەکە هەموو هاووڵاتیەکان ئەتوانن دۆخی خۆیان هەڵسەنگێنن و زانیاری وەرگرن لە سەر پێویسیتیی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی. تێستەکە لەم شوێنەیە.
داوای لێبۆردن دەکەین کە بەشێک لە نووسراوەکان بە هەڵە داڕێژراون. لە هەولی چارەسەرکردنی کێشەکەین
https://yle.fi/uutiset/3-11268694

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر