من گەورە بووم بۆ خوێندنی مێشک چونکە برایەکم هەیە دوو چاری نەخۆشی مێشک بووە سکینفیرینیا، وەکو خوشکێک پاشان دواتر، وەک زانایەک دەمویست کە بزانم، بۆچی دەتوانم کە خەونەکانم لێک بدەم لەگەڵ ژیانی ڕاستیمدا، هەروەها دەتوانم خەونەکانم بهێنمە دی؟ چی هەیە لە بارەی کێشەی مێشکی براکەمەوە، وە دوچاری ئەو نەخۆشی سکینفیرینیا، کە ناتوانێت خەونەکانی بە دنیای ڕاستیەوە ببەستێتەوە، کەواتە لەبری ئەوە دەبن بە خەیاڵ؟
بۆیە بڕیارم دا لە ئەزمونی کارمدا، لێکۆڵینەوە بکەم لەسەر نەخۆشی دەروونی گەورە، وە ماڵەکەشم گواستەوە لە ئیندنیاناوە بۆ بۆستن، کە لەوێ کارم دەکرد لە تاقیگەکەی دکتۆر فڕانسن بینیس، لە زانکۆی هارڤەرد لە بەشی دەروونی ، هەروەها لە تاقیگەدا پرسیارمان دەکرد '' جیاوازی چیە لە نێوان مێشکی ئەو تاکانەی کە دا دەنرێت بە مێشکی خاوەن کۆنتڕۆڵی ئاسایی بە بەراورد لەگەڵ ئەو مێشکانەی کە هی کەسانێکن دوچاری شێرۆفینان دەبن، کێشەی دوجەمسەری یاخود جیابونەوەی خودی؟''
ئێمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی نەخشەسازی گەردیلە پێکهاتەی مێشک دەکەین: کام خانانە پەیوەندی دەکەن لەگەڵ هەر خانەیەک، هەر کیمیاییەک، پاشان بڕی ئەو مادە کیمیاویانە چەندە؟ زۆر مانا بەخش بوو لە ژیانمدا، چونکە من بەرجەستەی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانەم دەکرد لە ڕۆژدا بەڵام لە شەوەکاندا و لە کۆتای هەفتەدا گەشتم کرد وەک بانگخوازێ بۆ NAMI ، کە یەکەی یەکێتی نیشتیمانیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک بەڵام لە بەیانی ١٠ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦دا، هەستام و بۆم دەرکەوت کە خۆشم نا ڕێکوپێکیەک لە مێشکمدا هەیە دەمارێکی خوێنم تەقیبوو لە نیوەی لای ڕاستی مێشکم لە ماوەی چوار کاتژمێردا بینیم کە مێشکم بە تەواوەتی تێکچونێکی گەورەی لە کارەکانیدا هەیە بۆ ڕێکخستنی زانیاری، لە بەیانی خوێن بەربونەکەدا نەم دەتوانی بڕۆم، قسە بکەم، بخوێنمەوە، بنوسم یاخود هەرشتێکی ژیانم بکەم بە تەواوەتی وەک منداڵێکی ساوام لێهات کە لە سکی دایکیایە
ئەمە بەشی پێشەوەیەتی ئەمەش بەشی دواوەی مێشکە کە بە دڕکەپەتکەوەیە و بەرەو خوار شۆڕبۆتەوە ئەمە شێوەی جێگیربونیەتی لە ناو کەلەی سەرمدا کاتێک سەیری مێشک دەکەیت، ئەوە ڕوونە کە هەدوو بەشی مێشک بە پەردەکانیان بە تەواوی جیان لە یەکتر بۆ ئەوانەی کە لە کۆمپیوتەر تێدەگەن بەشی ڕاستی مێشکمان لە پڕۆسێسەرێک دەچێت لە کارەکانیدا بەڵام بەشی چەپ لە کارەکانیدا لە پڕۆسێسەرێکی ئەڵقە ئەڵقە دەچێت هەردوو بەشەکەش پەیوەندی تەواویان لەگەڵ یەک هەیە لە ڕێگەی سەنتەرێکی دەمارییەوە کە لە ٣٠٠ ملیۆن ژێیە خانە پێکهاتووە بەڵام بێجگە لەوە ئەو دوو بەشە بەتەواوی لەیەک جیان چونکە ئەوان بە جیا زانیاری چاک دەکەن هەر بەشەشیان بە جیا بیردەکاتەوە گرنگی بە شتی جیاش دەدەن، دەتوانم بڵێم دوو کەسایەتی جیاوازیشیان هەیە
بەشی ڕاستی مێشکی ئێمە لە بارەی ئێستامانەوەیە لەم خولەکەدا هەمووی لە بارەی ئێرە و ئێستایە بەشی ڕاستی مێشکمان بیردەکاتەوە بە وێنە وە فێردەبێت بەشێوەیەکی کارەبایی لە ڕێگەی جوڵەی لەشەوە زانیاری، لە شێوەی ووزەدا، بەشێوەیەکی هاوتا یەتە ناوەوە لە ڕێگەی هەموو سیستەمەکانی هەستکردنمانەوە پاشان هێرش دەکەن بەرەو بۆردە گەورەکەو تێیدا کۆدەبنەوە کە ئەم خولەکە لە چی دەچێت کە ئێستا بۆنی چۆنە و تامی چۆنە هەستپێکردنی چۆنە وە هەروەها دەنگی چۆنە من بوونەوەرێکی وزەییم پەیوەندی لەگەڵ وزەکانی دەوروبەرمدا دەبەستم لە ڕێگەی بەئاگایی بەشی ڕاستی مێشکەوە ئێمە بوونەوەری وزەیین بەستراوین بەیەکەوە لە ڕێگەی بەئاگایی بەشی ڕاستی مێشکمانەوە وەک یەک خێزانی گەورەی مرۆڤ هەر لێرەدا هەر ئێستا، ئێمە خوشک وبراین لەسەر ئەم هەسارەیە لێرەدا، بۆ ئەوەی زەوی بکەین بە شوێنێکی باشتر لەم خولەکەدا ئێمە تەواوین، ئێمە یەکێکین، ئێمە جوانین
بەشی لای چەپی مێشکم... بەشی لای چەپی مێشکی ئێوەش... جێگەیەکی زۆر جیایە بەشی لای چەپی مێشکمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بیردەکاتەوە بەشی لای چەپی مێشکمان لە بارەی هەموو شتێکی ڕابردوو و داهاتوەوەیە بەشی لای چەپی مێشکمان نەخشەساز کراوە کە ئەو شتانە وەربگرێت کە لەبارەی ئێستاوەن و دەست بکات بە هەڵبژاردنی وردەکارییەکان، ووردەکاری زیاتر و ووردتر لە بارەی ئەو وردەکارییانەوە دواتر دەیان پاڵێوێت هەموو زانیارییەکان ڕێکدەخات، دەیانلکێنێت لەگەڵ هەموو شتێک کە لەڕابردوودا ئێمە فێری بووین وە پڕۆژە بۆ داهاتوومان لەگەڵ هەموو ئەگەرەکاندا دادەنێت بەشی چەپی مێشکمان، بیردەکاتەوە لە زمان ئەوە ئەو گفتوگۆ بەردەوامەیە کە من و ناخی من دەبەستێتەوە لەگەڵ دنیای دەروەم ئەو دەنگە نزمەیە کە پێم دەڵێت "هێی بیرت نەچێت کە هاتیتەوە لە ڕێگا هەندێک مۆز لەگەڵ خۆت بهێنەوە بەیانی پێویستم پێی دەبێت"
ئەو زیرەکیە ژمێرەییە یە کە بیرم دەهێنێتەوە کە چ کاتێک پێویستە جلەکانم بشۆم، بەڵام دەشێت گرنگترین شت ئەو دەنگە بچکۆلەیە بێت کە پێم دەڵێت "من، من" وە هەرکاتێک کە لای چەپی مێشکم پێم دەڵێت، من من جیادەبمەوە من دەبم بە تاکێکی سەربەخۆ، جیادەبمەوە لەشەپۆلی وزەی دەورووبەرم جیا دەبمەوە لە ئێوە ئەم بەشە بوو لە مێشکم لەدەستمدا ئەو بەیانییەی جەڵتەکەە لێیدام
ئەو بەیانییەی جەڵتەکەکە لێیدام، بەخەبەر هاتم هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد لە پشتی چاوی چەپمەوە، جۆرێک بوو لە ئازار وەک ئازارێکی بەستوو ئاسا وابوو، وشککەر، کاتێک هەستی پێدەکەیت کە گاز لە دۆندرمەیەک دەگریت ، توند وشکی کردم پاشان بەڕەڵای کردم، پاشان دووبارە ووشکی کردمەوە پاشان جارێکی تر بەری دام، ئەوە زۆر نائاسایی بوو بۆ من کە توشی هیچ ئازارێک ببم پاشان بیرم کردەوە" باشە با دەستبکەم بە ڕۆتینی ئاسایی ڕۆژانەم
بۆیە هەستام و بازمدا بۆ سەر ئامێری ڕاکردنەکە کە ئامێرێکی وەرزشیە بۆ هەموو لەش لەسەر ئامێرە وەرزشیەکە شپرزەبووم و بۆم دەرکەوت دەستەکانم وەکو چنگێکی سەرەتایی گرتبوو بە ئامێری وەرزشیەکەوە، بیرم کردەوە ئەمە زۆر نامۆیە سەیری خوارەوەی لەشم کرد و لەبەر خۆمەوە دەموت واو ڕواڵەتم سەیرە، ئەوەش بیرکردنەوەیەک بوو وەک کە بەئاگاییم لەدەست داوە بۆ چاوتێبڕینی ئاساییانەی واقیع، کە من کەسێکم لەسەر ئامێرێک وە ئەزمون وەردەگرم، بەهۆی بۆشایی نهێنی کاتیک من ئەم ئەزموونەم بەخۆمەوە دەبینی
هەمووی بەگشتی نامۆ بوو، وە سەرئێشەکەم بەرەو خراپ بوون دەچوو، بۆیە لە ئامێرەکە دابەزیم بەژووری میوانەکەدا ڕۆشتم بە پێ، وە من بۆم دەرکەوت کە هەموو شتێ لە لەشمدا زۆر خاو و ناڕێکوپێک بوو، هەموو هەنگاوێکم بە ئەستەم و زۆر بەئەنقەست بوو. وە هیچ ڕەشاقەیەک لە جوڵەو خێرایمدا نەبوو ئەم گرژبونەوەیە هەبوو لە ناوچەی ئەگەرەکانمدا بۆیە من تەنها پشتم بەستبوو بە سیستەمی ناوەکیم وە من وەستابوم لە گەرماوەکە کە خۆم ئامادە بکەم بۆ هەنگاو نان بەرەو دوشەکە، بەڵام لە ڕاستیدا توانیم گوێ بیستی گفتوگۆیەک بم لە ناو لەشمدا، دەنگێکی بچوکم بیست دەیگوت، باشە، ماسولکەکان، دەبێت گرژ ببنەوە ماسولکەکان، خاوببنەوە
هاوسەنگی خۆمم لەدەستدا، نوسام بە دیوارەکەوە سەیرێکی قۆڵەکانم کرد و بۆم دەرکەوت کە چی تر ناتوانم سنورەکانی لەشم بناسمەوە نەمدەتوانی بڕیار بدەم لە کوێوە دەست پێبکەم و لە کوێوە کۆتایی بێنم چونکە گەردەکان ووردیلەکانی قۆڵم تێکەڵ بوبون لەگەڵ گەرد و گەردیلەکانی دیوارەکە هەرچی دەمتوانی هەستی پێبکەم ئەم ووزەیە بوو...ووزە
پرسیارم لەخۆم دەکرد من چیمە چی ڕوودەدات؟ وە لەوکاتەدا مێشکم وڕێنەی دەکرد لای چەپی مێشکم کە ئیشی فەرمان دەرکردن بوو بەتەواوی بێدەنگ بوو وەک ئەوەی بڵێی کەسێک کۆنتڕۆڵێکی پێیە وە دەستی ناوە بە دوگمەی بێدەنگ کردندا. بەتەواوی بێدەنگ بوو لە ڕاستیدا سەرەتا من حەپەسام کە زانیم خۆم لە ناو مێشک و هزرێکی بێدەنگدام. بەڵام ئەوکاتە دەستبەجێ ئەسیر بووم بەو ووزە سەرنجڕاکێشەی کە لەدەورم بوو چونکە چیتر نەمدەتوانی سنورەکانی لەشم جیا بکەمەوە، هەستم کرد بە فراوانبونێکی گەورەکرد هەستم کرد دەستبەجێ کە ئەو هەموو ووزەیە لەوێیە ئەوە زۆر جوان بوو لەوێدا
بۆیە من لێرەم لەم بۆشاییەدا....وە کاری من... هەر فشارێک کە لەلایەن کارەکەمەوە بێت....هیچی نەما وە هەستم بەجۆرێک سووک بوون کرد لە لەشمدا، بیهێنە بەرچاوی خۆت هەموو پەیوەندیەکانت لە دنیای مادییداو هەر فشارێک کە لەوانەوە بێت،،، نەما هەستم بە جۆرێک لە ئارامی کرد بیهێنە بەرچاوی خۆت هەستی لەدەستدانی ٣٧ ساڵی پەیوەندی سۆزداریت چۆن دەبێت ( پێکەنین ) ئۆو! هەستم بە جۆرێک لە گەیشتن بە ترۆپکی چێژ وەرگرتن کرد. زۆر جوان بوو
جارێکی تریش بەشی لای چەپی مێشکم کەوتەوە کار و دەیگوت هێی، دەبێت ئاگادار بیت دەبێت ئێمە یارمەتیمان پێبگات. " بیرم دەکردەوە" دەبێت من یارمەتیم پێبگا پێویستە ووریا بم بۆیە لە حەمامەکە چوومە دەرەوە بەشێوەیەکی میکانیکیانە جلەکانم لەبەرکرد و دەگەڕام بە ناو شوقەکەمدا بیرم دەکردەوە، دەبێت بچمە سەر کار، دەبێت بچمە سەر کار دەتوانم سەیارە لێبخوڕم؟ دەتوانم سەیارە لێبخوڕم؟
بۆیە وتم" باشە، ناتوانم جەڵتەکە لە ڕوودان بوەستێنم بۆیە ئەمە بۆ یەک دوو هەفتە دەکەم دوایی دەست بە ڕۆتینی ژیانم دەکەمەوە، باشە بۆیە دەبێت پەیوەندی بکەم بە فریاگوزاریەوە، دەبێت پەیوەندی بکەم بە کارەکەمەوە ژمارەی ئەو شوێنەی کارم تێدا دەکرد بیرچوبۆوە بیرم کەوتەوە کە لەنوسینگەکەم کارتێکی زانیاریم هەبوو ژمارەکەی خۆشمی لەسەربوو، بۆیە چووم بۆ ژووری کارکردنەکەم دەستەیەک کە سێ ئینج لە کارتی زانیاری بوو دەرمکرد لەبەشی سەرەوەیەوە سەیرم دەکرد و بیرم دەکردەوە دەمتوانی بە چاوی مێشکم سەیری بکەم کە کارتی زانیاریەکەی خۆم چۆن بووە نەمدەتوانی بڵێم ئەمە کارتەکەی خۆمە یان نا، چونکە تەنها شتێک کە دەمبینی خاڵی ورد بوو خاڵی ورد، هی ووشە تۆخکراوەکان خاڵی ووردی باگراوندەکەو خاڵی ووردی نیشانەکان بوو نەمدەتوانی بڵێم ئەمە هی خۆمە پاشان چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە پێی دەڵێم شەپۆلێک بۆ ڕوون بوونەوە لەو ساتەدا، دەتوانم جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ واقیعی ڕاستەقینەو بتوانم بڵێم ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە چل و پێنج خولەکی وویست کە تەنها ئینچێک بێمە خوارەوە لەو دەستەیە لە کارتەکان لەو کاتەشدا بۆ چل و پێنج خولەکەکە، خوێنبەربونەکە زیاتر گەورەتر دەبوو لە بەشی لای چەپی مێشکم من تێنەدەگەیشتم لە ژمارەکان، لە تەلەفونەکە تێنەدەگەیشتم بەڵام ئەوە تاکە نەخشەیەک بوو کە هەمبوو بۆیە تەلەفونەکەم گرت بەدەستمەوە لێرەدا دامنا. کارتی زانیاری کارەکەم گرت بەدەستمەوە ڕێک لێرەدا دامنا دەستم کرد بەبەراوردکردنی شێوەی هەڕەمەکی سەر کارتەکە لەگەڵ شێوە هەڕەمەکیەکانی سەر دوگمەی تەلەفونەکە بەڵام لەو کاتەدا بۆ جارێکی تر دەکەومەوە، دۆخێک کە خۆشم نازانم چۆنە بیریشم نامێنێت کە هاتمەوە، پەیوەندیم کردووە بەو ژمارانەوە بۆیە دەبوو بەزۆر دەستە ڕەقبووەکەم وەک پارچەیەک تەختە بەکاربهێنم ئەو ژمارانە داپۆشم کە دانە دانە دەستم نابو پیایاندا بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە باری ئاسایی تابتوانم بڵێم، ئێستا پەیوەندیم کردوە بەو ژمارەیەوە
بۆ ئەوەی پێبڵێم... بەڕوونی لە مێشکمدا، پێی بڵێم جێڵت لەگەڵە! پێویستم بەیارمەتیە ئەوەش بەدەممدا دەهات، وو وو وو وو وو بیرم دەکردەوە، ئۆو خوایە! دەنگم وەک دەنگی گۆڵدن ڕێتریڤەرە بۆیە نەمتوانی بزانم... نەشمزانی کە ناتوانم قسە بکەم و لە زمانیش تێبگەم هەتا هەوڵمدا بۆیە تێگەیشت کە من پێویستم بە یارمەتیە و یارمەتی دام
کاتێک پاشنیوەڕۆی دواتر خەبەرم بویەوە توشی شۆک بووم کە بۆم دەرکەوت هێشتا من زیندوم، کاتێک هەستم بە خۆبەدەستەوەدانی ڕۆحم کرد گوتم ماڵئاوا ئەی ژیانم مێشکم تیامابوو لە نێوان دوو بیرۆکەی زۆر جیاوازی ڕاستیدا، ئاگادارکردن دەهاتە ناوەوە لە ڕێگەی سیستەمی هەستەکانمەوە هەستم بە ئازارێکی پوخت کرد ڕوناکی مێشکمی دەسوتاند وەک ئاگرێکی گەشاوە، دەنگەکانیش زۆر ئازادانەو بەرزبوو کە نەمدەتوانی وەری بگرم و هیچ دەنگێک جیا بکەمەوە تەنها شت کە دەمویست هەڵهاتن بوو. چونکە نەمدەتوانی ئەو بارودۆخەی کە لاشەمی تیابوو لە بۆشاییدا دیاری بکەم، هەستم بە فراوانی و گەورەیی دەکرد وەک جنۆکەیەک کە لە شووشەکەی ئازاد کرابێت ڕۆحیشم ئازاد دەبوو، وەک نەهەنگێکی گەورە کە دەسوڕێتەوە لە دەریای بێدەنگی تروپکی چێژدا بەختەوەری. بەختەوەریم دۆزییەوە. بیرم دێت بیرم دەکردەوە مەحاڵە جارێکی تر بتوانم خۆم بەو گەورەییەوە بخەمە ناو جەستە بچمۆلەکەم
بەڵام پاشان بۆم دەرکەوت، من هێشتا زیندوم، من هێشتا زیندوم بەختەوەری هەمیشەییم دۆزییەوە، ئەگەر من بەختەوەریم دۆزیوەتەوە و هێشتا زیندوم، دوای ئەوە هەموو کەسێک دەتوانێت لە ژیاندا بەختەوەری بدۆزێتەوە. وێنەی جیهانێکم کێشا پڕبوو لە جوانی، ئارامی، بەزەیی خۆشویستنی ئەو کەسانەی کە دەزانن ڕەنگە لەهەر کاتێکدا بێنە ئەم جیهانەوە. وە دەتوانن کە بە ئەنقەست هەنگاو بنێن بۆ بەشی ڕاستی لای چەپی مێشکیان و ئەم ئارامیە بدۆزنەوە. پاشان بۆم دەرکەوت کە دەبێت ئەم ئەزمونە دیاریەکی چەند بەنرخ بێت دەبێت گورزێکی چەند توند بێت بۆ ئەوەی چۆن ژیان بەسەردەبەین، ئەوەش هانیدام تا چاک ببمەوە
کەواتە ئێمە کێین؟ ئێمە هێزی ژیانین لە گەردوندا لەگەڵ بەڵگەی داهێنان و دوو بیری گرنگ ئێمە هێزمان هەیە تا هەڵبژێرین، خولەک بە خولەک کێ وە چۆن بین لە جیهاندا هەر ڵێرەدا، ئێستا من دەتوانم پێ بنێمە ناو هزری بەشی لای ڕاستی مێشکم، کە ئێمەی لێین من هێزی ژیانم بۆ گەردون من توانای ژیانم هەیە بۆ پەنجا تریلیۆن لە گەردی جوانی بلیمەتیم کە شێوەی من پێکدەهێنن، لەگەڵ هەموو ئەوەی کە هەیە یاخود دەتوانم پێ بنێمە ناو هۆشیاری لای چەپی مێشکمە، کە تێیدا دەبم بە تاکێکی سەربەخۆ مادییەک. جیابۆوە لە شەپۆلەکانی تر جیا لە تۆ. من دکتۆر جیل بۆڵت تەیڵۆرم زیرەک، دەمارخانە ناس. ئەمانە "ئێمە" کانین لە ناوەوەی مندا کامەیان هەڵدەبژێری؟ دەبێت کامەیان هەڵبژێریت و کەی؟ باوەڕم وایە کە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین لە هەڵبژاردنی چون بەرەو ئارامی ناخماندا لە بەشی لای ڕاستی مێشکمان،زیاتر ئاشتی دەخەینە جیهانەوە، زەوی زیاتر ئاشتی خواز و ئارام دەبێت
وا هەستم کرد ئەو بیرۆکەیە شایەنی هاوبەشی پێکردن بێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر