خەڵک پێی وایە سەرنجدان ئەوەیە کە بیری لێ دەکەیتەوە، هەروەها مێشکمان دەیەوێت چ زانیاریەک فلتەر بکات. دوو ڕێگە بۆ ئاراستە کردنی سەرنج دان هەیە. یەکەم، سەڕنج دانی ئاشکرایە. لەم جۆرە سەرنج دانە، چاوەکانت بە ڕووی شتێک دەجوڵێنیت بۆ ئەوەی سەرنجی پێ بدەیت. دووەم سەرنج دانی ناڕاستەوخۆ. ئەویش سەرنج پێدانە بە شتێک،
چونکە بەپێی ئەمە دەتوانین نموونەی بۆ دروست بکەین، و بە پشت بەستن بەم نموونانە کۆمپیتەر دەزانێ مێشک چەندە فرمانی هەیە. ئەگەر فرمانەکان باشن نەبن، ئەم کۆمپیوتەرانە وەک ئامێری یاریدەدەر بۆ چارەسەرکردن بەکاردێن. بەڵام ئەمەش شتێک دەگەیەنێت، چونکە هەڵبژاردنی شێوازی هەڵە نموونەی هەڵەمان پێ دەدات ئەمەش واتای ئەوەیە چارەسەری هەڵە. ئەی وانییە؟ لە حاڵەتی سەرنج داندا، لە ڕاستیدا ئێمە دەتوانین سەرنج بدەین نەک تەنها لە ڕێگەی چاوانمان
لەم تاقیکردنەوەیەدا دوو چوارگۆشەی درەوشاوە هەیە، یەکیان لەوەی تر کەمتر دەدرەوشێتەوە. کام لەم درەوشاوانە سەڕنجی تۆ ڕادەکێشێت، هەندێ بەشی دیاریکراو لە مێشکت بە هەمان ئاست کاردانەوەی دەبێت کە یەکسانە بە ئاستی درەوشانەوەکە. لە ڕێگەی شیکردنەوەی هێماکانی مێشکت، دەتوانین بە وردی بزانین سەیری چی دەکەیت یان سەرنجت لە کوێیە.
با بزانین چ ڕوودەدات کاتێک بە ڕاستەوخۆ سەرنج دەدەیت، داوام لە خەڵک کرد سەیری چوار گۆشەکان بکەن و سەڕنجیان پێ بدەن لەم کاتەدا، سەیر نییە بینیمان ئەم چوارگۆشانە لە نێوان هێماکانی مێشکیان دەرکەوتن لە پشتی سەریانەوە دەردەکەوت، ئەمەش لە پڕۆسەی زانیاری بینراو بەرپرسە. بەڵام ئەمە بۆ من جێگەی سەرنج بوو بۆ زانینی کاتێک بە ڕاستەوخۆ سەرنج دەدەن چی لە مێشکت ڕوو دەدات. ئەمجارە داوام لێیان کرد بەبێ جوڵاندنی چاوەکانیان سەیری ناوەڕاست بکەن، بۆ ئەوەی سەرنجی ئەم چوار گۆشانە بدەن. کاتێک ئەمەشمان ئەنجامدا،
ئاستی هەردوو جۆری درەوشاوەکە لە هێماکانی مێشک دەرکەوت، و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، تەنها یەکێکیان، کە زیاتر سەرنجی لەسەربوو، هێمای بەهێزتری تۆمار کرد، کەواتە شتێک لە مێشک هەیە سەرپەرشتی ئەم زانیاریانە دەکات ئەم شتە لە مێشکدا بۆ کارا کردنی ناوچەی پێشەوەی مێشکە. بەشی پێشەوەی مێشکت لە فرمانی باڵای درک پێکردنی مرۆڤێک بەرپرسیارە. پێدەچێت بەشی پێشەوە وەکو فلتەر بۆ وەرگرتنی زانیاری تەنها لە بەشە درەوشاوەکەی لای ڕاستە کار بکات ئەوەی کە سەرنجت لە سەریەتی و هەوڵی ڕێگری لەو زانیاریانەی لە بەشی پشتگوێ خراو دێت، دەکات.
باشە، کەم سەرنج دان تەنها نموونەیەکە. دەتوانین بەستەرەی تایبەت بە مێشک بەکاربێنین لە زۆرێک لە بوارەکانی تری لیکۆڵینەوەی بواری مێشک. لە چەند ساڵی ڕابردوو باپیرم جەڵتەی دەماغ لێیدا، توانای قسەکردنی لە دەست دا. لە هەموو کەس تێدەگەیشت، بەڵام وەڵامی نەبوو، تەنانەت بە نوسینیش چونکە نەخوێندەوار بوو. بۆیە بەبێ دەنگی ژیانی بەجێهێشت. بیرمە ئەو کاتە بیرم دەکردەوە: چی دەبوو ئەگەر ئامێرێکی کۆمپیوتەر هەبووایە لە جیاتی ئەو قسەی بکربایە؟ ئێستا، پاش تێپەڕبوونی ساڵانێک کارکردنم لەم بوارەدا، دەبینم کە ئەمە ئەگەری هەیە ڕووبدات. ئەگەر ئێمە بتوانین شەپۆلەکانی مێشک بدۆزینەوە لەو کاتەی خەڵک بیر لە وێنە یان پیت دەکەنەوە، بۆ نموونە پیتی ئەی شەپۆلی شێوە جیاوازتر لە پیتی بی دروست دەکات، هەتا دوایی. ئایا ڕۆژێک دێت کۆمپیوتەر بتوانی لە کەسی لاڵ تێبگات؟ چی دەبێت ئەگەر کۆمپیتەر بتوانێت یارمەتیمان بدات لە تێگەشتنی کەسێک لە هۆش چووبێت؟ هێشتا نەگەیشتووین بەم قۆناغە، بەڵام باش سەرنجم بدەنێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر